رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ر و رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، گفتوگۆیان له‌باره‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی فه‌رمانبه‌ران كرد، سه‌رۆكى شاره‌وانی باسی له دواین زیانیارییه‌كان له‌باره‌ى پرۆسه‌كه‌وه كرد و به‌شدارانیش سه‌رنج و پرسیار و تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕو.
گفتوگۆكه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ ئه‌نجامدرا، له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED.
له سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا سامان ره‌حیم- سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، پوخته‌ى دواین زانیارییه‌كانى له‌باره‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران خسته‌ڕو. تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له‌كۆی 25 هه‌زار و 920 فه‌رمانبه‌رى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، 17 هه‌زار و 883 فه‌رمانبه‌ر فۆرمیان له سنورى كه‌لار پێشكه‌شكردوه، له‌و رێژه‌یه‌ش تائێستا 12 هه‌زار و 861 فۆرم له وه‌زاره‌ته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد پارچه‌زه‌وییه‌ك به روبه‌رى (7636) دۆنم له‌كه‌رتى 102ـى كه‌لار بۆ پرۆسه‌كه ته‌رخانكراوه و له‌ئێستادا تیم و لیژنه‌ى تایبه‌ت پێكهێنراوه بۆ جه‌ردكردنى جوتیارانى سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وییه بۆ ئه‌وه‌ى دواى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان زه‌ویه‌كه بكرێت به ناوى شاره‌وانى كه‌لاره‌وه و ئه‌ویش دابه‌شی بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه هاوكات داواى زه‌وییه‌كی (4053) دۆنمی دیكه‌یان كردوه، چونكه ئه‌و پارچه‌یه‌ى سه‌ره‌تا به ته‌نها به‌شى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ناكات، به‌تایبه‌تى كه ده‌بێت زه‌وییه‌كان ره‌چاوى بڕگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و لادانى زه‌وی روكن بۆ شاره‌وانى بكرێت.
پاشان له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه ره‌خنه و تێبینی و پرسیار و پێشنیازه‌كان خرانه‌ڕو. ئه‌وان ره‌خنه‌یان له‌وه‌گرت كه پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی له گه‌رمیان به گشتى و كه‌لار به‌تایبه‌تى زۆر دواكه‌وتوه، گومانى خۆشیان له‌وباره‌وه پیشاندا كه ره‌نگه بۆ ئه‌وه بێت زیان به پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون له سنوره‌كه نه‌كه‌وێت و بۆ ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیا و بازرگان و كه‌سانى ده‌ستڕۆشتو بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه رێكاره‌كان زۆر خاوه‌خاوییان تێداده‌كرێت و كارێك كه ره‌نگه رۆژێكى پێ بچێت، به چه‌ند مانگێك ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى دیكه گومانى دروستكردوه.
هه‌روه‌ها به‌شداران پرسیاریان له‌باره‌ى ئالیه‌تى دابه‌شكردنى زه‌ویه‌كان و ئه‌وانه‌وه كرد كه لێی سودمه‌ند ده‌بن، جه‌ختیشیانكرده‌وه له‌وه‌ى ده‌بێت ئالیه‌تێكى دادپه‌روه‌رانه بگیرێته‌به‌ر كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران وه‌كویه‌ك ره‌چاو بكات.
دواتر لایخۆیه‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانى وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنه و پرسیار و تێبینییانه‌ی دایه‌وه. له‌باره‌ى گومانه‌كان له دواخستنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وییه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت- قوباد تاڵه‌بانى و نوسینگه‌كه‌یه‌وه، فشاری لێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌زویی ته‌واو بكرێت و فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی زوتره سودمه‌ندبن له‌م مافى وه‌رگرتنى زه‌وی، هه‌ربۆیه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونیدا ده‌ستى به‌كاركردن له‌م دۆسیه‌دا كردوه و سه‌رجه‌م كه‌موكورتی و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كردوه و له‌ئێستادا تیمه‌كان كار له جه‌ردكردنى زه‌وییه‌كاندا ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر هیچ پێشهاتێكى له‌ناكاو یان كێشه و ئاسته‌نگییه‌ك نه‌یه‌ته‌پێش، له‌ماوه‌ى 3 مانگى داهاتودا پرۆسه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه و شه‌فافانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زه‌وییه‌كان له‌رێگه‌ى تیروپشكی ئاشكراوه دابه‌ش ده‌كرێن.
دواتر له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى زه‌وییه‌كان پاش دابه‌شكردنی و ئه‌و ئاله‌نگارییانه‌ى كه ره‌نگه روبه‌ڕو ببێته‌وه، به‌شداران هه‌ندێك تێبینی و پێشنیازیان خسته‌ڕو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانییدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قه‌یسه‌رى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
-
هەواڵجگە لە گەرمیان حکومەت هاوکاریی کارمەندە خۆبەخشەکانی سەنتەرەکانی ئۆتیزم دەکات
-