رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌ری گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، تاوتوێی پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كیان و بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێریی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، ئه‌ندامانى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ م. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان كۆبونه‌وه. له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌ندامانى یه‌كه‌كه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونیان له به‌ڕێوبه‌رى گشتى كرد، پاشان تیشكیانخسته سه‌ر یه‌كه‌كه و ناساندنى ئه‌رك و كاره‌كانى.
لایخۆشییه‌وه به‌ڕێوبه‌رى گشتى پێشوازیی له ئه‌ندامانى یه‌كه‌كه و كاره‌كانى یه‌كه‌كه‌ش كرد، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و له‌گه‌ڵ چالاكوان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له‌و پرسانه‌یه كه گرنگى ته‌واوه‌تى پێده‌دات.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، ئاماده‌یی خۆیشی بۆ به‌شداریی له چالاكییه‌كانى یه‌كه‌كه پیشاندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-