د. هیوا ره‌شید
به‌رپرسیارێتی به پێی یاسا بریتیه له پێ سپاردنی ڕۆڵ و ئه‌ركی دیاری كرا‌و به كه‌سیك یان ده‌زگایه‌ك له ژێر ناونیشانی جیاواز و له بواری جیاواز. كاتێك یاسا داده‌نرێت یاسادانه‌ر هه‌وڵی ڕێكخستی په‌یوه‌ندیه‌كان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌ركه‌كان ده‌دات له چوارچێوه‌ی ده‌قی یاسایی بۆ هینانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌ران و سه‌لامه‌ت له هه‌مو مه‌ترسیه ناوخۆی و ده‌ره‌كیه‌كان. ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت وه‌ك كاره‌كته‌ریكی یاسایی دان پێدانراو به پێی ده‌قه‌كانی یاسا ڕاسپێردراوه به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی، وه ئه‌م به‌رپرسیارێتیه حكومه‌ت مل كه‌چ ده‌كات بۆ ئه‌و ئه‌رك و رۆڵه‌ی پێی سپێردراوه له هه‌مو دۆخێك‌دا. په‌یكه‌ری حوكمرانی ناوه‌ندی بێت یان ناناوه‌ندی كۆمه‌ڵێك ده‌زگای كارگێڕی هه‌یه كه به پێی هه‌رێم و پارێزگا و ناوچه‌كان دابه‌ش بون. وه ئه‌م ده‌زگایانه خاوه‌نی رۆڵ و كه‌سیتی یاسایی خۆیانن، وه هه‌مویان دواجار كار بۆ هێنانه‌دی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن.
لێره ده‌مه‌وێت له باره‌ی گۆڕانی رۆڵ و به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ته‌كان قسه بكه‌م له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا، به‌هۆی گۆرانكاریه‌كان له ڕوی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و ته‌كنه‌لۆجی و كه‌ش و هه‌وا، شیواز و فۆڕم و چه‌مكی به‌رپرسیارێتی تازه ده‌بیته‌وه، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاسانكاری و گۆڕانكاری یاسایی پێویسته. بۆ نمونه له سه‌رده‌می زیره‌كی ده‌ستكرد و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیادا، حكومه‌ته‌كان كێبركی ده‌كه‌ن له‌لایه‌كه‌وه بۆ سه‌ر سود وه‌رگرتن له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی و زیره‌كی ده‌ستكرد له خێراكردن و زیاتر به‌دامه‌زراوه‌ی كردنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندی چه‌مكی به‌رپرسیارێتی و سه‌روه‌ری یاسا، وه له لایه‌كی تر بۆ دیاری كردنی ئاله‌نگاریه‌كان و نه‌هێشتنی مه‌ترسیه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا زانستیه‌كان و توێژه‌ران به‌رده‌وام هانی كاربه‌ده‌ستان و بڕیاربه‌ده‌ستان ده‌ده‌ن بۆ به‌هیزكردنی توانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و دوباره پێداچونه‌وه به یاساكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، چونكه ئه‌م پێشكه‌وتنانه هه‌م ئاله‌نگارین بۆ سیسته‌مان، وه هه‌م ده‌رفه‌تن بۆ دوباره بیركردنه‌وه وتازه‌بونه‌وه‌ی سیسته‌ماكان و ڕێكخستنی فۆرم و چوارچێوه‌ی یاسایی و كارگێڕی بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا.
چه‌مكی به‌رپرسیاریتی تاكه‌كه‌سی جیاوازه له به‌رپرسیاریتی كارگێڕی ده‌زگاكانی ده‌وله‌ت، ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارن له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك كه له ئه‌ركی یاسای ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. بۆ نمونه پێشكه‌ش نه‌كردنی هاوكاری پزیشكی خێرا بۆ كه‌سێك كه دۆخی ته‌ندروستی خراپه و ده‌هێنرێته نه‌خۆشخانه، یاخود كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی خێرا بۆ پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه، یاخود داببین نه‌كردنی كه‌ره‌سته و ئامرازی پزیشكی وه‌كو پزیشكی پسپۆڕ و ده‌رمان و تاقیگه و ئامێری پیویست، هه‌مو ئه‌مانه به‌رپرسیارێتین بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت و مافی دانپێدانراون بۆ هاولاتی. ته‌نانه‌ت یاساناسان ده‌زانن كه به‌رپرسیاریتی ده‌سه‌ڵاتی كارگێری ده‌كرێت دروست ببێت له كاتی سه‌لماندنی مه‌ترسی واته مه‌رج نیه هه‌میشه بۆ سه‌لماندنی به‌رپرسیارێتی ده‌زگای كارگێری په‌نا بۆ هاتنه‌كایه‌ی هه‌رسێ پایه‌ی به‌رپرسیارێتی كه‌مته‌رخه‌می ببه‌ین كه‌بریتیه له بونی هه‌ڵه و بونی زیان و بونی په‌یوه‌ندی هۆكاری له نێوان هه‌ڵه و زیان، به‌ڵكو حكومه‌ت و ده‌زگاكانی به‌رپرسن له‌حاڵه‌تی نه‌بونی هه‌ڵه‌ش ته‌نها به بونی مه‌ترسی و دروست بونی زیان ده‌بێته هۆی هاتنه‌دی به‌رپرسیارێتی به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه و نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی زیان.
سه‌باره‌ت به‌دروست بونی لافاو له‌م ڕۆژانه‌دا، كه به‌داخه‌وه بوه هۆی زیانی گیانی و مادی و ده‌رونی زۆر بۆ هاوڵاتیان له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك، لێره‌دا ده‌كرێت بپرسین ئایا به‌رپرسیاریتی ده‌سه‌لاتی كارگێری سنوره‌كه و حكومه‌ت دروست ده‌بێت؟ یان ته‌نها وه‌كو كاره‌ساتێكی سروشتی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكرێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی پرسی به‌رپرسیارێتی؟ لێره به بۆچونی نوسه‌ر له هه‌ردو حاله‌ته‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ناوچه‌كه و ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ناوه‌ندیش به‌رپرسن. له لایه‌ك وه‌ك به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌زگاكانی حكومه‌ت، كه به‌رپرسن له كۆی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ هاولاتیان، بۆ نمونه له پرسێكی وادا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه و بپرسین ئایا ئاستی خزمه‌تگوزاری ژێرخانی ئه‌و شارۆچكانه‌ی به‌رلافاو كه‌وتن له ڕوی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ له چ ئاستیكدایه؟ ئه‌مه‌ش به پێی یاسای ژماره 7ی سالی 2022ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، وه شاره‌وانیه‌كان له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بۆ خواره‌وه به‌رپرسن. وه سه‌باره‌ت به سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ چ تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆی تایبه‌ت به پاشماوه‌ی ئاوی قورسی ماڵان بێت، یان سیسته‌می تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆی ئاوی باران. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی كارگێری تایبه‌تمه‌ند كه‌بریتیه له شاره‌وانیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته هه‌ستن به داڕشتنی پلانی ئه‌ندازیاری و ماسته‌رپلان بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی ژێرخانی تایبه‌ت به سیسته‌می ئاوه‌رۆ و چۆنیه‌ت دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی. ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆ شاره‌زایان كه‌باس له به‌ڕیوه‌بردنی سیسته‌می ئاوه‌رۆ ده‌كه‌ن باس له به‌كارهینانی ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆجی ده‌كه‌ن(AI,IoT)، وه‌كو زیره‌كی ده‌ستكرد و كامێرای چاودێری بۆ دۆخی ئاوه‌رۆكان و سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی داتا و زانیاری بۆ ده‌زگای كارگێری به‌مه‌ستی چاودێری هه‌ر گرفت و ئاستنه‌گێك كه بێته پێش، وه‌كو گیرانی ئاوه‌ڕۆكان یاخود تێكچون و شاكانی به‌شێك له سیسته‌می ئاوه‌رۆ بۆ نمونه، بۆیه ده‌كرێت بپرسین ئایا سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئێمه له چ ئاستیكدایه؟ ئایا پێویستی به دوباره داڕشتنه‌وه نیه له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیادا؟ به مه‌بستی باشتركردنی شێوازی به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌م سێكته‌ره خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌یه.
له لایه‌كی تر له سه‌رده‌می گۆرانی كه‌ش و هه‌وا چه‌مكی به‌رپرسیاریتی یاسای جاریكی تر دیته‌پێش، وه ولاتان به پیی یاسای نیوده‌وڵه‌تی و یاسای ناوخۆیش به‌رپرسن به گرتنه‌به‌ری ڕیوشوینی یاسا و كارگیڕی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا (Mitigation)، وه گرتنه‌به‌ری میكانیزم و ئامرازی یاسای پیویست بۆ خۆگونجادن (Adaption) له گه‌ڵ مه‌ترسی و كاریگه‌ری و لێكه‌وهته‌كانی گۆرانی كه‌ش و هه‌وا بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بۆیه لێره‌دا ده‌سه‌لاتی كارگێری هه‌ریه‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی یاسایی به‌رپرسیارێتیاندا به‌رپرسن به دوباره پێداچونه‌وه به رۆڵ و به‌رپرسیارێتیان، وه پێویسته چه‌مكی به‌پرسیاریتی جارێكی تر له ده‌قی یاسای نویدا دابڕێژرێته‌وه. بۆ نمونه ده‌كریت له پرسی لافاودا حكومه‌ت و ده‌زگای كارگێری تایبه‌تمه‌ند دوجار به‌رپرس بێت، جارێكی به پێی چه‌مكی به‌رپرسیارێتی ته‌قلیدی بۆ دۆخی ئاسایی، لایه‌كی تر به‌رپرسن به پێی چوارچێوه‌ی یاسای بۆ پرسی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و كاریگه‌ریه‌كانی له سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ. واته گرێدانی ئه‌م ڕوداوانه به هۆكاری گۆرانی كه‌ش و هه‌وا و كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك بیانویه‌ك بۆ ده‌ربازبون له به‌رپرسیاریتی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو ئه‌م ڕوداوانه هۆكارێكه بۆ به‌رپرسیاربون له به‌رامبه‌ر یاسا.
به‌مانایه‌كی تر له ئێستادا به‌هۆی دروست بونی مه‌ترسی جدی و كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگا، وڵاتان كار بۆ دوباره داڕشتنه‌وه و په‌ره‌پیدانی چوارچێوه‌ی یاسای و سیسته‌می كارگێڕی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگونجێنن له گه‌ڵ دۆخی سه‌رده‌می گۆرانی كه‌ش و هه‌وا و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ته‌واوی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری، بۆیه ته‌واوی ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان پێویسته جارێكی تر كار له‌سه‌ر ئه‌و ئاله‌نگاریانه بكه‌نه‌وه كه ڕوبه‌رویان ده‌بێته‌وه له پێشكه‌شكركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان به هاوڵاتیان، بۆ نمونه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ته‌واوی ده‌زگاكانی شاره‌وانی پێویسته هه‌ستن به‌دیاری كردنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه دروست بون به هۆی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، یان پێشبینی ده‌كرێن ڕوبده‌ن له چوارچێوه‌ی رۆڵ و به‌رپرسیارێتی یاسای وه‌زاره‌تدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن له‌كاتی ڕودانی ئه‌و ڕوداوانه هه‌وڵی زاڵ بون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان بده‌ن ونه‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م چه‌ندێتی و چۆنیه‌تی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌وانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گۆڕانكاری له یاسا و ڕێنمایه‌كان پێویسته. بۆ نمونه ده‌زانین كه یه‌كێك له كاریگه‌ریه‌كانی گۆرانی كه‌ش و هه‌وا دروست بونی لافاوه به هۆی بارانی به‌لێزمه كه زۆرجار ده‌بێته هۆی دروست بونی لافاو، بۆیه لێره‌دا ده‌زگاكانی شاره‌وانی ده‌بێت جارێكی تر په‌ره‌یان پێبدرێت له ڕوی توانا و لیهاتوه مرۆیه‌كان و توانای دارای و ته‌كنیكی، بۆ به‌كارهینانی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێری سه‌رده‌م به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ل مه‌ترسی لافاو بۆ نمونه، له لایه‌كی تریش پێویسته هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆبدرێت به شێوه‌یه‌ك بتوانێت له كاتی بونی بارانی زۆردا ئاوی باراناو گل بداته‌وه، و مه‌ترسی لافاو له سه‌ر شاره‌كان و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون دور بخاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له كاتی ڕودانی لافاو چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن وه چۆن خه‌ڵكی ڕزگار بكه‌ن.
لێره‌دا ده‌پرسین ئایا ده‌زگاكانی ئێمه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئاماده‌ن بۆ ئه‌م دۆخه پێش بینی كراوانه؟ بۆ نمونه سوتانی دارستانه‌كان له‌وه‌رزه وشكه‌كان دا پێشبینی كراوه وه شاره‌زایان زیاد بونی سوتانی دارستانه‌كان گرێ ده‌ده‌ن به پرسی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و وشكه‌ساڵی، ئایا ده‌زگای به‌رگری شارستانی ئێمه تاچ ئاساتیك خاوه‌نی توانا و لێهاتوی مرۆیی و ته‌كنیكی سه‌رده‌من بۆ خێرا كوژانه‌وه‌ی دارستانه‌كان، به به‌كارهێنانی درۆن و فرۆكه‌ی تایبه‌ت به كوژانه‌وه‌ی دارستانه‌كان و فریا كه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان، و پاشان چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاریه‌كان و تۆماركردنی و خه‌مڵاندنی زیانه‌كان چ له ڕوی گیانی و مادی و ته‌نانه‌ت ژینگه‌یش وه دانانی میكانیزمی یاسا و كارگێری بۆ شێوازی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زیانه‌كان. بۆ نمونه له ماوه‌ی ڕابردودا به‌داخه‌وه به هۆی سوتانی دارستانه سروشتیه‌كان له سنوری هه‌ڵبه‌جه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر بوه هۆی سوتان هه‌زاران دۆنم له دار ودره‌خت، ته‌نانه‌ت بوه هۆی گیان له ده‌ستدان و سوتان له ناو تیمه خۆبه‌خشه‌كان له ژینگه پارێزان، چونكه شێوازی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه و ئامرازه‌كان كه به‌كارهاتن له ئاستی پیویست نه‌بون و نه‌بینرا كه‌ره‌سته و ئامرازی سه‌رده‌م به‌كاربیت كه وڵاتان له‌م بارودۆخه‌دا به‌كاری ده‌هێنن؟
بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌ر له دۆخی ئێستای ئه‌و لافاره‌وه بڕوانین كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ڕویداوه ، ئه‌وه ده‌كرێت له دو لایه‌ن خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، له لایه‌ك كه لایه‌نی ئه‌رێنی كۆمه‌ڵگا پیشان ده‌دات له ڕوی گیانی هه‌روه‌زی و هاوكاری و به‌خشین و به‌ده‌مه‌وه هاتنی یه‌كتر له كاتی كاره‌ساته‌كان و لێقه‌ومان، وه له لایه‌ك ده‌كرێت پرسیار و تێبینی و ڕه‌خنه دروست ببێت له شێوازی وه‌ڵام دانه‌وه و كاری ده‌زگا حكومیه‌كان، به مانایه‌كی تر ده‌كرێت ئه‌م ڕوداوانه هه‌ڵسه‌نگاندن بێت بۆ ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵك و سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی هاوڵاتیان وه‌ك به‌شێك له به‌رپرسیارێتی یاسایی، وه بۆمان ده‌ربكه‌وێت خاڵه لاوازه‌كان چین، و وه له كوێدا پیویستمان به دوباره داڕشتنه‌وه‌ی یاسا و ڕێنمای تازه هه‌یه، وه له كوێدا ده‌بێت سیسته‌می كارگێڕی نوێ بكرێته‌وه، وه بۆچی ئه‌م لافاوه دروست بو؟ وه بۆچی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئه‌و ناوچانه نه‌یانتوانی ئه‌و ئاوه گلبده‌نه‌وه و بیگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون؟ وه ئایا له‌م دۆخه دا پلانی پێش وه‌خته و ئاماده‌كاری پێش وه‌خته هه‌یه وه‌كو دابینكردنی بودجه و په‌ره‌پێدانی توانای كارمه‌ندانی ده‌زگا به‌رپرسه‌كان وه‌كو تیمه‌كانی شاره‌وانی و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی؟ ئایا ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ده‌یبینین كه جۆرێك له شپرزه‌ی و نا ڕێكخراوه‌ی و نا ئاماده‌ی نیه له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كان؟ ئایا ئه‌و ئامێر و ئامرازانه به‌رده‌ستن له كاتی لافاو به‌كاربهێنرێت بۆ ڕزگاركردنی لیقه‌وماوان؟ ئایا تیمه‌كان ڕاهێنراون چۆن مامه‌ڵه‌ی دروستی ده‌رونی بكه‌ن له گه‌ڵ منداڵێك یان ئافره‌تێك كاتێك له خوێندنگا یان له ماڵه‌وه ڕزگار ده‌كریت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنكی سه‌لامه‌ت؟ وه ئایا هیچ بودجه‌یه‌كی ته‌رخان كرا‌و هه‌یه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارای بۆ كاره‌ساتی سروشتی و دۆخه نه‌خوازراوه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ قه‌ره‌بوی ته‌واوی زیان لێكه‌وتوان؟
ئه‌وه‌ی ده‌بینین جۆرێك له نادروستی له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ڕوداوه‌كاندا ته‌نانه‌ت له ڕوی ڕۆڵی میدیا و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه‌كان وه‌كو گواستنه‌وه‌ی وێنه و زانیاری كه‌سی و ژیانی تایبه‌تی. وه له لایه‌كی تر له ڕوی كۆمه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان و شیوازی كۆكردنه‌وه و دابه‌ش كردنی جارێكی تر ڕه‌نگه پێویستی به دوباره ڕێكخستن و به‌ره‌و پێش بردن هه‌بیت. بۆیه ده‌زگا حكومیه‌كان به‌رپرسیارن له هه‌ستان به ئه‌ركی یاسایی خۆیان له هه‌مو دۆخیكدا پێویسته به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان له ڕوداوه‌كانی هاوشێوه كه له داهاتودا ڕوده‌ده‌ن، به دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێن و ئاله‌نگاریانه‌ی بونه هۆی گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێت گۆرانكاری یاسایی و كارگێری پێویست بن، وه به پێچه‌وانه‌وه به‌م دۆخه شپرزه‌یه‌ی كه هه‌یه زیان و مه‌ترسیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و مه‌ترسی له سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رده‌وام ده‌بیت.
به‌داخه‌وه ئاستی خزمه‌تگوزاری گشتی له‌م ده ساڵه‌ی ڕابردودا به شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌زیوه ڕه‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ست بێت به نه‌بونی یاسای بودجه و نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له مه‌له‌فی دارای هه‌رێم و ناته‌بای له ئاستی ناوخۆیی و دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار، و نه‌بونی چوارچیوه‌یه‌كی ستراتیجی هاوبه‌ش له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شداربو له حكومڕانی له ئاستی هه‌رێم، وه له لایه‌كی تر به هۆی بونی ناكۆكی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسیی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان هه‌ریم و به‌غداد، كه وای كردوه زهن و بیركردنه‌وه‌ی هه‌مو هاوڵاتیه‌ك گرێبدرێت به هه‌واڵی ناردنی داهات و ڕاده‌ستكردنی داهات و ململانێی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت له هاتن و نه‌هاتنی موچه، له ڕاستیدا به‌رپرسیارێتی ده‌ستوری و یاسایی جدی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵیشه له‌م بابه‌ته.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه كۆی قه‌یرانه سیاسیی و دارایه‌كان له ئاستی ناوخۆی هه‌رێم و له مامه‌ڵه له گه‌ڵ به‌غداد بونه‌ته هۆكاری لاوازی توانای مرۆیی و ته‌كنیكی و دارای ده‌زگاكانی حكومه‌ت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان به هاوڵاتیان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كان، كه به‌داخه‌وه شار و شارۆچكه‌كان زیاتر پشت گوێخراون بۆ نمونه ئێستا ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌ك به هه‌ندێك شارۆچكه بكه‌ین وه‌كو شۆڕش و چه‌مچه‌ماڵ بۆ نمونه هه‌روه‌كو سه‌رده‌می بیست ساڵی ڕابردوه ، نه‌بونی ئاو كه مافی سه‌ره‌تای هه‌ر هاوڵاتیه‌كه گرفتی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه وه ئێستاش بونی لافاو وه زیانی زۆر به هۆی خراپی سێكته‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كان، و لاوازی ژێرخانی ئاوه‌ڕۆ حكومه‌تی هه‌ریمی و حكومه‌تی خۆجێی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی یاسایی. كه بێگومان دۆخی سێكته‌ره‌كانی تر وه‌كو ته‌ندروستی و په‌روه‌رده به‌هۆی خراپی و نزمی ئاستی خزمه‌تگوزاری وه‌كو باله‌خانه و ئامێری مۆدێرن و توانای مرۆیی به‌رز له ئاستی پێویست نین چ له نه‌خۆشخانه و بنه‌كه‌كانی ته‌ندروستی یان خوێندگاكان، و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی به هه‌مان شێوه له ئاستی پێویستی خه‌ڵكی ئێمه‌نین، وه چه‌ندین ئاریشه‌ی كارگێری و یاسایی و ته‌كنیكیان هه‌یه كه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی حكومه‌ته چ له ئاستی ناوه‌ندیدا وه‌كو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ، چ له ئاستی حكومه‌تی خۆجێی كه دوباره خه‌می جدی ئه‌م پرسانه بخۆن وئه‌م ئاله‌نگاریانه بگۆڕن بۆ ده‌رفه‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نایشارمه‌ی ویستی سیاسی هێزه باڵاده‌سته‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بیت، كه هیوادارم هه‌نگاوی كۆنكرێتی و خێرای بۆ بگرنه به‌ر چونكه وه‌ك ده‌وترێت ته‌شریف نیه و ته‌كلیفه و ده‌سه‌ڵات به بێ به‌رپرسیارێتی بریتیه له نادادپه‌روه‌ری و سته‌م و گه‌نده‌ڵی (السلطه بلا مسؤولیه فساد مطلق).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵراگرتنی کارەکانی وێستگە کارەباکەی گەرمیان کاریگەریی لەسەر کارەبای سنورەکە نییە
-
-
هەواڵرەزامەندی بۆ دروستکردنی بینای کۆلێژەکەی رزگاریی دەرچو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان