
رادیۆی ده‌نگ
دواى ئه‌وه‌ى خوێندكارێك لە قوتابخانەیه‌كى ناحکومی لە کەلار لە کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمدا لەسەر قادرمەی قوتابخانەکە كه‌وته خوارەوە و بریندار بو، ئیدارەی قوتابخانەکە دەنگۆی نەبونی مەرجەکانی سەلامەتی لە قوتابخانەکەیان رەتدەکاتەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلاریش ده‌ڵێت: به‌دواداچون ده‌كه‌ین.
روداوەکە دوێنێ دوشه‌مه (8/9/2025)، لە کاتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلی دوانزە لە قوتابخانەی نامی ناحکومی لە کەلار رویدا. خوێندکارەکە دوای کەوتنەخوارەوەی لەسەر قادرمەکان، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
له‌پاش روداوه‌كه‌ش قسه‌وباس له‌سه‌ر بونى مه‌رجی سه‌لامه‌تى له قوتابخانه‌كه‌دا هاتوه‌ته ئاراوه.
له‌وباره‌وه ئیدارەی قوتابخانەی نامی لە کەلار، لە رونکردنەوەیەکدا كه بۆ رادیۆى دەنگی ناردوه، وێڕای رەتکردنەوەی دەنگۆی نەبونی مەرجەکانی سەلامەتی، ده‌ڵێت: "ئەو خوێندکارە لە نهۆمی سێیەم تاقیکردنەوەکەی ئەنجامدەدا و بەرزکەرەوەش (مەسعەد) کاری دەکرد، بەڵام خۆی بەسەر قادرمەکاندا رۆیشتوە و وتویەتی بۆ ئەوەی کاتم زیاتر بێت بۆ پێداچونەوە، ئیتر بەهۆی خلیسکانی قاچی لەسەر قادرمەکە کەوتوەتە خوارەوە".
ئیدارەی قوتابخانەکە جەختیشی کردەوە: "هەمو ئەو دەنگۆیانە دورن لەڕاستییەوە کە دەوترێت قوتابخانەکە مەرجی سەلامەتی نییە، بەڵکو بەپێچەوانەوە جیاواز لە هەمو شوێنەکانی تر ئێمە بەرزکەرەوە (مەسعەد)مان هەیە، ئەگەریش لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا یەکجار خوێندکارێک قاچی خلیسکابێت و کەوتبێتە خوارەوە، مانای ئەوە نادات مەرجی سەلامەتی تێدا نییە."
له‌به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار باس له‌وه‌ده‌كات هیچ سكاڵایه‌كیان له‌وباره‌وه بۆ نه‌هاتوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌دواداچون ده‌كه‌ن.
م. عەدالەت لەتیف، بە رادیۆ دەنگی راگەیاند: دوێنێ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی پەروەردە، قوتابخانەکەمان بەسەرکردەوە، کاتێک روداوەکە رویدا، تەنها فریای ئەوە کەوتم بە ئۆتۆمبێلی خۆم بردم بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ئێمە بەدواداچون دەکەین لەبارەی هۆکارەکەی و چۆنییەتی روداوەکە.
له‌باره‌ى بونى مه‌رجی سه‌لامه‌تى له قوتابخانه‌كه‌شدا، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار وتى: "پێدانی مۆڵەت بە قوتابخانە ناحکومییەکان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و بە فلتەری ئێمەدا تێنەپەڕیوە، بەڵکو لای پەروەردەی گەرمیانە".
وتیشی: هاوكات هیچ سکاڵایەکیش له‌سه‌ر روداوه‌كه نەهاتوەتە لای ئێمە.
هه‌ر دوێنێش نه‌وزاد حه‌بیب، باوكی ئه‌و كچه خوێندكاره‌ى توشى روداوه‌كه بو، به رادیۆی ده‌نگى وت: ساڵی پاریش به‌هۆی سوتانى ماڵمانه‌وه كچه‌كه‌م نه‌یتوانى تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات، ئه‌مساڵیش ئه‌م روداوه رویدا و بێبه‌ش بو له تاقیكردنه‌وه. داوایشی كرد به‌رپرسانى په‌روه‌رده رێگهچارهسهرێكى گونجاو بۆ خوێندنى كچه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
زۆرترین بینراوەکان