رادیۆی ده‌نگ
35 گه‌نجى گه‌رمیان له میانه‌ى خولێكى راهێنانی پێنج رۆژه‌دا، ئاشنا كران به بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانی به‌شێوه‌ى تیۆریی و پراكتیكی.
خوله‌كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED و به‌هاوكارى سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجانى كه‌لار پێیهەستا، تیایدا 35 گه‌نج له هه‌ردو ره‌گه‌ز به‌شدارییان كرد.
له خوله‌كه‌دا كه 5 رۆژى خایاند (24 بۆ 28ـى ئابی 2025)، به‌شداربوان ئاشناكران به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى رۆژنامه‌وانى و ناسینی هه‌ندێك له هونه‌ره‌كانى رۆژنامه‌وانى، به‌تایبه‌تى: هه‌واڵ، راپۆرت و دیدارى رۆژنامه‌وانى. بابه‌ته‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له: ده‌شتى عه‌لی- مامۆستاى زانكۆ، ئازاد عوسمان- رۆژنامه‌نوس و زریان محه‌مه‌د- رۆژنامه‌نوس و پێشكه‌شكار، پێشكه‌شكران.
ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه، رادیۆی ده‌نگ به مه‌به‌ستى بره‌ودان به كارى رۆژنامه‌وانیی پیشه‌یی و ئاشناكردنى گه‌نجان به كارى رۆژنامه‌وانى، هه‌مو ساڵێك خولی هاوشێوه ئه‌نجام ده‌دات، سه‌رباری ئه‌نجامدانى خول و راهێنان بۆ رۆژنامه‌وانان و چالاكوانانى مه‌ده‌نى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان