
رادیۆی ده‌نگ
له گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ی به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و چالاكوان و نوێنه‌رى رێكخراو و فه‌رمانگه‌كان، دۆخی مناڵان له گه‌رمیان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌ى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا، تاوتوێكرا.
گفتوگۆكه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، له‌میانه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED به‌ڕێوه‌چو.
له‌گفتوگۆكه‌دا كه ئه‌مڕۆ (دوشه‌مه 11/8/2025) له هۆڵی سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، میوانداریی: ژیلوان عادل، به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان كرابوو، هاوكات 14 مامۆستا، مامۆستاى زانكۆ، چالاكوان، نوێنه‌رى رێكخراو و فه‌رمانگه‌ى حكومیی په‌یوه‌ست به مناڵانه‌وه، به‌شداربون.
له‌گفتوگۆكه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى شێوازى مامه‌ڵه‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵ مافه‌كانى مناڵان كرد و ئه‌و كار و چالاكیانه‌ى خسته‌ڕو كه بۆ ئه‌م توێژه ئه‌نجامیان داوه.
پاشان هه‌ریه‌كه له به‌شداران، ره‌خنه و سه‌رنج و پرسیاری خۆیان په‌یوه‌ست به مامه‌ڵه‌ى حكومه‌ت و خێزان و كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ مناڵان و مافه‌كانیان خسته‌ڕو، له‌و روه‌شه‌وه له‌زۆر بوار و گۆشه‌ى جیاوازه‌وه پرسه‌كه‌یان شه‌نوكه‌و كرد.
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیانه‌وه وه‌ڵامى پێویستى پرسیار و تێبینییه‌كان درایه‌وه.
* ده‌رباره‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان
یه‌كه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى و به‌دواداچونى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) ساڵی 2017 دامه‌زراوه. كارى چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێیی گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێرییكردن و شه‌فافیه‌ت و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی نێوان هاوڵاتى و ده‌سه‌ڵات و دروستكردنى لێكتێگه‌یشتنێكى باشتر بۆ په‌ره‌دانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئه‌میش له‌ڕێگه‌ى ئاماده‌كردنى راپۆرتى مانگانه و ئه‌نجامدانى گفتوگۆی كراوه و كۆبونه‌وه و سیمینار و كۆنفرانس و خولی جیاوازه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
-
بەرنامەمیدیا ئاڵۆزییەکان ئاڵۆزتر دەکات یان هێور؟
-
-
بەرنامەتاچەند قەیرانی دارایی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی کەلار کەمکردوەتەوە؟
-
-
بەرنامەنەبونی هێڵی پەیوەندی لە فەرمانگەکان و لێکەوتەکانی
-
زۆرترین بینراوەکان