
رادیۆی ده‌نگ
له گه‌رمیاندا 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنى زه‌وی، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، رونكردنه‌وه له‌باره‌ى پرۆسه‌كه‌وه ده‌ده‌ن.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، به‌دواداچونى بۆ پرسی دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا له‌گه‌رمیاندا كرد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دو كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له: به‌رزان كه‌ریم- به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان و ئه‌كره‌م ساڵح- سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ئه‌نجامدا.
له‌خواره‌وه پوخته‌ى قسه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕو.
* چه‌ند فه‌رمانبه‌رى گه‌رمیان سودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنى زه‌وى؟
له سنورى گه‌رمیان 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌توانن سودمه‌ندبن له وه‌رگرتنى زه‌وى، به‌رپرسانى شاره‌وانیه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن: ئاماده‌كارى كراوه و رێژه‌یه‌كى باشى ناو گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتى: زه‌وى فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه بڕیارى لێدراوه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى میلاكى حكومه‌تى هه‌رێمن به پارچه زه‌وییه‌ك سودمه‌ندبن.
وتیشى: له سنورى گه‌رمیان به‌گشتى 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌توانن سودمه‌نبن، له سنورى سێ شاره‌وانیش زه‌وى دابه‌ش ده‌كرێت و كه‌ڵكى ئابورییان هه‌یه ئه‌وانیش شاره‌وانى كه‌لار و كفرى و ناحیه‌ى رزگارى.
ده‌شڵێت: له سنورى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌توانن سودمه‌ندبن تاوه‌كو ئێستا 2976 فۆرممان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هاوكات له سنورى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریش 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌رن 1797 فۆرممان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵى 2006ـه‌وه به فه‌رمانێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا راگیراوه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، ده‌ڵێت: له سنورى قه‌زاى كه‌لار به‌پێى داتاى ئیداره‌ى گه‌رمیان 17 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت سودمه‌ندبێت له وه‌رگرتنى زه‌وى.
ده‌شڵێت: له سنورى قه‌زاكه 2 زۆنمان دیارىكردوه زۆنى یه‌كه‌م به ئاراسته‌ى جاده‌ى پشتێنه‌ى شار به‌و دیوه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌وێ به‌شى نه‌كرد ئه‌وكات ده‌شتى به‌رلوتمان داناوه، چونكه فراوانكردنى قه‌زاكه به‌و ئاراسته‌یه و جاده‌ى 60 مه‌ترى و جاده‌ى 100 مه‌تریمان هه‌یه.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا له نه‌خشه و دیزایندا 28 پارچه زه‌ویمان رێكخستوه دابه‌شى بكه‌ین، له‌و 28 هه‌زاره 10 هه‌زار بۆ قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان و زه‌وى روكن ده‌چێت، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه 18 هه‌زار پارچه زه‌وییه بۆ فه‌رمانبه‌ران.
* ناوى چه‌ند فه‌رمانبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى؟
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى شاره‌وانیه‌كان له گه‌رمیان پرۆسه‌ى ته‌رخانكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران له كۆتایى نزیك بوه‌ته‌وه و وردبینیكردنى ناوى فه‌رمانبه‌رانیش به‌رده‌وامى هه‌یه.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتى: پرۆسه‌ى ئاماده‌كردنى زه‌وى ده‌ستیپێكردوه و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مى ستافه‌وه پرۆسه‌كه به خاوى ده‌ڕوات.
وتیشى: له سنورى قه‌زاى كفرى له كۆى 5 هه‌زار پارچه زه‌وى 2146 پارچه زه‌وى ئاماده‌یه، له ناحیه‌ى رزگاریش له كۆى 4 هه‌زار پارچه زه‌وى 1800 زه‌وى ئاماده‌یه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به كۆى گشتى له %80ـى كۆى پرۆسه‌كه‌مان ته‌واو كردوه و به‌رده‌وامین.
له هه‌مان كاتدا، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، ده‌ڵێت: وه‌ك رێكارى هونه‌ر و كارگێڕى له %90ـى كاره‌كان ته‌واو بوه، وه‌ك ناوى فه‌رمانبه‌رانى سنورى شاره‌وانیمان له %90ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه خۆى له نزیكه‌ى 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌بینێته‌وه.
وتیشى: پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه و له قۆناغى كۆتایداین هه‌ر كه ناوى فه‌رمانبه‌ران گه‌ڕایه‌وه هه‌موى له قۆناغى دوه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كه‌ین.
* كه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت؟
تاوه‌كو ئێستا له گه‌رمیان هیچ پارچه زه‌وییه‌ك له چوارچێوه‌ى پڕیاره نوێیه‌كه‌ى حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنى زه‌وی، به فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، به‌پرسانى شاره‌وانى ناوچه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو كۆى ناوى فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى پرۆسه‌كه ناكه‌ن.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، وتى: هیچ پارچه زه‌وییه‌ك له ئێستادا دابه‌ش ناكرێت تاوه‌كو كۆى پرۆسه‌كه و وردبینى كردنى ناوه‌كان ده‌گاته كۆتایى، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت نادادپه‌روه‌رى دروست ده‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ده‌مانه‌وێت هه‌مو زه‌وییه‌كان كه ئاماده‌بو ئه‌وكات داخڵى تیروپشك بكرێت و زه‌وییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، راسته رێژه‌یه‌ك ناو گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ هه‌موى به‌یه‌كه‌وه‌بێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: رایه‌كى دیكه هه‌یه كه ئه‌و زه‌ویانه‌ى ئاماده‌ن به‌پێى خاڵبه‌ندى و زۆرترین خاڵى فه‌رمانبه‌ره‌كه دابه‌ش بكرێت ئه‌وه‌شمان ره‌تكردوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌مه‌ش نا دادپه‌روه‌رییه‌كى دیكه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م زه‌ویه هى فه‌رمانبه‌ره نه‌ك خێزان.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێى داتاكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان له سنوزرى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى له كۆى 5 هه‌زار پارچه زه‌وى 2146 پارچه زه‌وى ئاماده‌یه، هاوكات له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریى له كۆى 4 هه‌زار پارچه زه‌وى 1800 پارچه زه‌وى ئاماده‌یه.
* نه‌بونى بودجه كێشه‌ى به‌رده‌م زه‌وى فه‌رمانبه‌ران
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانى ده‌ركردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرفته و بیرى لێنه‌كراوه‌ته‌وه ته‌رخانكردنى بودجه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئه‌مه‌ش گرفتى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌یه كه وایكردوه به سستى بڕوات.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتى: كاتێكى دیاریكراو نیه بۆ كۆتایى هاتن به دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌وه‌ى گرفته له ئێستادا پرۆسه‌كه به خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشى: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ته‌مویلى دارایی نیه بۆ ئه‌م پرۆسه له كاتێكدا پێویستى به ستافه چ بۆ سڕینه‌وه‌ى زه‌وى چ بۆ دروستكردنى نه‌خشه، بۆیه حكومه‌ت هیچ ته‌مویلێكى نه‌كردوه ئه‌وه‌ى هه‌یه له سه‌ر خودى شاره‌وانیه‌كانه كه پرۆسه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆسه‌كه كاتى پێویسته و له وه‌زاره‌تیش لیژنه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان و وردبینىكردنى هه‌یه، بۆیه هه‌ر جاره و وه‌جبه‌یه‌ك ناوده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌وانیه‌كان.
هاوكات، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: هیچ ماوه‌یه‌ك دیاریى نه‌كراوه بۆ كۆتاى هاتن به پرۆسه‌كه و به‌رده‌وامى هه‌یه.
وتیشى: هۆكارى سستى پرۆسه‌كه ته‌رخانكردنى داراییه كه بودجه‌ى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ستاف و بودجه‌ى شاره‌وانى ئه‌نجام ده‌درێت و بودجه‌ى بۆ دانه‌نراوه.
* زیاده‌ڕوى هۆكارێكى تر‌ى سستى به‌ڕێوه‌چونى پرۆسه‌ى ته‌رخانكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران
زیاده‌ڕه‌وى بۆ سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى و نا كشتو‌كاڵى یه‌كێكى تره له كێشه گه‌وره‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران ئه‌مه‌ش وایكردوه پرۆسه‌كه به سستى بڕوات.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2006ـه‌وه زه‌وى دابه‌شكردن راگیراوه، له سنوره‌كانى قه‌ده‌غه‌كراوى شاره‌وانى زیاده‌ڕه‌وى زۆر كراوه چ له زه‌وى كشتو‌كاڵى بێت چ له نا كشتو‌كاڵى بێت، ئه‌مه‌ش كارى ئێمه‌ى قورس كردوه، چونكه پێوسستى به كوژاندنه‌وه هه‌یه و دواتر پێویستى به نه‌خشه‌سازى هه‌یه.
باس له‌وه‌شكرد: هاوكات له ناحیه‌ى رزگاریش زیاتر له 360 خانى ئاژه‌ڵان كه‌وتوه‌ته ناو زه‌وى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئه‌مه‌ش پێویستى به گواستنه‌وه هه‌یه و پێویسته شوێنى بۆ دابینبكرێت، ئه‌مه‌ش كارێكى قورسه و كاتى پێویسته.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وامین له كاركردن، به‌ڵام پرۆسه‌كه به خاوى به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: تاكه گرفت له به‌رده‌م دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ى جوتیاره‌كانه له كه‌لار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌مان كردوه له ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئه‌ركى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانه كه جه‌ردى ئه‌و زه‌ویانه بكه‌ن و جوتیاره‌كان چه‌ندن و قه‌ره‌بوه‌كه‌یان چیه.
وتیشى: به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵ ئیمكانى ستاف و پێداویستى پێویستیان به‌رده‌ست نیه، بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین بیكه‌ن به ده‌رخسته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كارى له‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌ر كه ستاف و پێداویستى دانرا لیژنه‌ى 222 قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان دیارى بكات و بینێرن بۆ ئێمه و جێبه‌جێى بكه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: وه‌ك ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ شاره‌وانى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه هیچ گرفتێك نیه و ته‌واو كراوه.
* فه‌رمانبه‌رانى ناحیه‌كانى گه‌رمیان له كوێ زه‌وى وه‌رده‌گرن؟
"ئه‌و ناوچانه‌شى كه كه‌ڵكى ئابورییان نیه وه‌ك ناحیه‌كانى باوه‌نور و سه‌رقه‌ڵا و شێخ ته‌ویل و مه‌یدان و ناحیه‌كانى تر، به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له نزیكترین شاره‌وانی زه‌وییان پێده‌درێت". به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان واى وت.
ده‌شڵێت: بۆ نمونه فه‌رمانبه‌رانى ناحیه‌كانى باوه‌نور و شێخ ته‌ویل له كه‌لار زه‌ویی وه‌رده‌گرن.
* زه‌وى تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانى خانه‌قین دانراون
به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: "پلانێكمان هه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌رانى قه‌زاى خانه‌قین و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه فه‌رمانبه‌رى میلاكى حكومه‌تى هه‌رێمن، له‌وبه‌رى روبارى سیروانه‌وه زه‌وى بده‌ین به ئه‌وان".
وتیشى: له سنورى قه‌زاى خانه‌قین 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه له‌سه‌ر میلاكى هه‌رێمن 4 هه‌زار و 928 فۆرممان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستى به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و پێمان راگه‌یه‌ندراوه كۆنوسێك بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و باسى واقعیه‌تى ئه‌و زه‌وییه بكرێت و بیده‌ین به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راى ئه‌وانى بۆ وه‌ربگرین.
هاوكات، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له ناوچه دابڕێنراوه‌كانن و فه‌رمانبه‌رى میلاكى حكومه‌تى هه‌رێمن، له‌لاى ئێمه زه‌وییان پێده‌درێت به‌شێكیان له كه‌لاره و به‌شێكیان له كفرى و رزگارییه.
* چاره‌نوسى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست؟
له‌م قۆناغه‌دا فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ناتوانن سودمه‌ندبن له وه‌رگرتنى زه‌وى تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى ده‌كرێن به هه‌میشه‌یی.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتى: داوایه‌كمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تمان كردوه بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست كه زه‌وى بۆ ئه‌وانیش ته‌رخان بكرێت به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه یه‌كێك له‌وانه پابه‌ندبونیانه به ده‌وام و كاره‌كه‌یانه‌وه تاوه‌كو كاتى خانه‌نشین بونیان.
وتیشى: به‌ڵام وه‌زاره‌تمان له وه‌ڵامدا پێى راگه‌یاندین پرۆسه‌ى به هه‌میشه‌یی كردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ عێراقدا له تاوتوێداین، بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین هه‌ركات ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به هه‌میشه‌یی كران ده‌توانن زه‌وییان بۆ ته‌رخان بكرێت.
به هه‌مانشێوه، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له ئێستادا ناتوانن سودمه‌ندبن، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین بكرێن به هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زه‌وییان پێبدرێت، بۆیه زه‌ویش بۆ ئه‌وان ئاماده‌كراوه.
* ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان سودمه‌ندبون ده‌توانن زه‌وى وه‌ربگرن؟
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون سودمه‌ندبون به سودمه‌ندبو هه‌ژمارناكرێن و ده‌توانن زه‌وى وه‌ربگرن.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتى: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان سودمه‌ندبون كه پرۆژه‌ى چین و توێژه‌كانه، به سودمه‌ندبو هه‌ژمار ناكرێت.
ده‌شڵێت: له كۆبونه‌وه‌ى راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌م دابه‌شكردنى زه‌وییه به پێى خاڵبه‌ندى نیه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 3 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت و ئه‌گه‌ر یه‌كێك 10 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت هه‌ر سودمه‌ند ده‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: سودمه‌ندبو ئه‌و كه‌سه كه له خان‌و یان شوقه یان زه‌وى كه موڵكدارییه‌كه‌ى حكومه‌ت بێت و وه‌ریگرتبێت، ئه‌وه پێى ده‌وترێت سودمه‌ندبو، نه‌ك پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان.
* ده‌رباره‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان
یه‌كه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى و به‌دواداچونى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) ساڵی 2017 دامه‌زراوه، كارى چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێیی گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێرییكردن و شه‌فافیه‌ت و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی نێوان هاوڵاتى و ده‌سه‌ڵات و دروستكردنى لێكتێگه‌یشتنێكى باشتر بۆ په‌ره‌دانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریه‌كان.
کۆبونەوەی ستافی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەسۆسیال میدیا چۆن دەتوانێت برەو بە کۆمەڵگا بدات؟
-
-
بەرنامەبۆچی خانەقینییەکان دەیانەوێت شارەکەیان ببێت بە پارێزگا؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانی حاڵەتەکانی توندوتیژی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
-
بەرنامەکار کراوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری بۆ میدیاکاران؟
-
-
بەرنامەبۆچی نرخی مریشک بەرز بوەتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان