
رادیۆی ده‌نگ
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە گەرمیان، روبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگ بوەتەوە کە کاریگەریی له‌سه‌ر ئیشوكاره‌كانیان داناوه، ئەم کێشانەش خۆی له نه‌بونى هۆشیاری له‌باره‌ى كاره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها خراپی هه‌ماهه‌نگیی و کەموکوڕی لە سیستمی ئەلیکترۆنی و چه‌ند كێشه‌یه‌كى تردا ده‌بینێته‌وه.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له مانگى تشرینی یه‌كه‌مى 2023ـدا، راپۆرتێكى ئاماده كرد له‌باره‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ كرێكاران له گه‌رمیان و كێشه‌كانى. به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ئێستا به‌چی گه‌یشتوه، ستافی یه‌كه‌كه سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ى كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یدا (هێمن جه‌مال) كۆبویه‌وه.
له‌خواره‌وه‌ش ناوه‌ڕۆكی دیارترین ئاسته‌نگ و كێشه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕو.
نەبونی هۆشیاری
کێشەیەکی بنەڕەتی بریتییە لە نەبونی هۆشیاریی پێویست لای کرێکاران، کە وایکردوە دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەک باجێک ببینن نەک مافێکی سەرەکیی خۆیان.
هێمن جمال، بەرێوبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی گەرمیان، دەڵێت: یەکێک لە گەورەترین گرفتەکانی ئێمە نەبونی هۆشیارییە لەلای کرێکار، ئەگەر هۆشیاری هەبێت لەسەر دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئه‌وا ده‌زانێت لە سود و بەرژەوەندی ئەوە، بەڵام لەلایەن خاوەنکارەوە وا تێگەیشتوە کە باجه.
هێما بۆ ئەوەشدەکات: لەپێناو هۆشیارکردنەوەی کرێکاران پێویستمان بە هەڵمەتێکی هۆشیارییە لە رێگەی راگەیاندنەکان و رێکخراوەکان و ئەوانەی لە بواری کرێکاراندا کاردەکەن.
خراپیی هەماهەنگی
خراپی پەیوەندی نێوان سەندیکای کرێکاران و بەرێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی وایکردوە گرفت بۆ ئەو دۆسیانەیان دروست بێت ئاراستەی دادگای دەکەن.
بەرێوبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی گەرمیان دەڵێت: "پەیوەندیمان لەگەڵ سەندیکای کرێکاران زۆر خراپە، هۆکارەکەشی بۆ لەیەک تێنەگەیشتن دەگەرێتەوە".
دەشڵێت: ئەو نوسراوانەمان کە دەچێتە دادگا دادوەر داوای واژۆی سەندیکای کرێکاران و ژوری بازرگانیمان لێدەکات، ژوری بازرگانی نوێنەریان نیە، دادگا پێمان دەڵێت سێ لایەنی پەیوەندیدارن بۆ تەنها واژۆی ئێوەی لەسەرە.
هێماش بۆ ئەوەدەکات: کاتێک شوێنکارێك دەدەین بە دادگا بۆ ئەوەی مافی کرێکار نەفەوتێت، ناچار نوسراوم بۆ سەروی خۆم کردوە بۆ ئه‌وه‌ى سەندیکا و ژوری بازرگانی ناچار بکرێن بە بەشدارییکردن کە بەشدارنابن بەنوسراو وەڵاممان بدەنەوە بۆئەوەی بەدادوەر رابگەیەنین کە ئەوان بە نوسراو وەڵامی ئێمەیان داوەتەوە کە ناتوانن، هەرچەندە لەیاسای کاردا ئەو دەسەڵاتەی پێداوین بتوانین بەتەنیا مامەڵە بکەین، بەڵام دادوەر سورە لەسەر ئەوەی کە واژۆی ئەوانیشی لەسەر بێت.
باسی له‌وه‌شكرد: ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کێشەکانمان لەدادگا گرفتی بۆ دروست ببێت و رەنگە کەیسەکان لە بەرژەوەندی کرێکار نەشکێتەوە، چەند کەیسێكی لەو شێوەیەشمان هەیە لەدادگا.
ده‌رباره‌ى هاوکاری نەکردنی هەندێک لە دامودەزگا حکومییەکان كه لە پێشودا هه‌بو، هێمن جه‌مال وتى: لە ئێستادا بۆ چارەسەری ئەو گرفتە هەنگاوی باش نراوە.
شاردنەوەی کرێکاران
بەگوێرەی هێمن جەمال، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارانی گەرمیان، یەکێک لە دیارترین گرفتەکان ئەوەیە کە خاوەنکاران لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە، لە کاتی سەردانی لیژنەکاندا کرێکارەکانیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی ئاماری دروستیان نەدرێتە دەست.
ناوبراو هۆشداری دەدات و دەڵێت: "هەر خاوەنکارێک زانیاری بشارێتەوە، بەپێی ماددەی 36ـى یاسا رەوانەی دادگای دەکەین و چەندین کەیسیشمان لەم جۆرە هەیە، بەڵام ئەم فشارانە هەندێکجار دەبێتە هۆی ئەوەی خاوەنکار کرێکارەکە لە کار دەربکات".
هێما بۆ ئەوەشدەکات: بەهۆی ئەو گرفتانەی لەوەرگرتنی داتا و زانیارییەکان بۆمان دروست دەبێت و فشار لە شوێنی کاردەکەین، بوینەتە هۆکاری ئەوەی خاوەنکار کرێکار لەکار دەردەکات.
ئاستەنگیی تەکنیکی و کارگێڕیی
لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە هێشتا چەندین ئاستەنگی تەکنیکی و کارگێڕیی لەپێشە، له‌وانه:
* نەبونی یەکەی ژمێریاریی سەربەخۆ:
کارە داراییەکان هێشتا لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، بەڵام هەوڵ هەیە لە رێگەی سیستمی "پەیڕۆڵ"ـەوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
* کەمیی داتا و زانیاری:
نەبونی سیستمێکی ئەلیکترۆنیی هاوبەش لەنێوان دامەزراوەکاندا، وەرگرتنی داتای وردی کرێکارانی قورس کردوە.
* بەئەلیکترۆنیکردن:
هەرچەندە 70%ـى دۆسیەکان سکان کراون، بەڵام جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی پێویستی بە هێڵێکی ئینتەرنێتی بەهێز و بێ پچڕان هەیە کە تائێستا دابین نەکراوە.
خاوه‌نكاره‌كان پابه‌ند ترن
ئەگەر خاوەنکار لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەری نەدات، زیادەی دەچێتەسەر، ئەو زیادەیە وایکردوە خاوەنکار پابەندتر بکات لە پێدانی دەستەبەری.
بەرێوبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی گەرمیان دەڵێت: بری ئەو غەرامەیەی دەچێتەسەر دەستەبەریی، کاریگەری هەبوە لەسەر پابەندبونی خاوەنکار بەپێدانی دەستەبه‌ریی.
دەشڵێت: ئەگەرچی ئەم غەرامەیە کاریگەری نیە لەسەر ئەو كرێكارانه‌ى دەستەبه‌رییان بۆ نەکراوە، بەڵام بە بڕیارێک چارەسەری ئەم گرفتە کراوە، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه ئەو شوێنه‌ى کرێكارانی دەستەبەرییان نەکردوە، بۆئەوەی مافی ئەو ماوەیەی کرێکار نەفەوتێت رەوانەی دادگای دەکەین و رۆژی دەستبەکاربونەکەی دەکرێت بە بەڵگە بۆ ئەوەی راستەوخۆ بچێتە دادگا.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەئایا كاری پەرلەمانتاریی گرنگی خۆی لەدەستداوە؟
-
-
بەرنامەلە ناوبردنی ناوچە سەوزەکان لەپێناو پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەلار
-
-
بەرنامەزانکۆ و دۆخی خوێندنی زانکۆیی لە گەرمیان
-
-
بەرنامەکێشە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەی باوەنور تاچەند چارەسەرکراون؟
-
-
هەواڵلەگەرمیان بەهۆی قەرزەوە ئۆتۆمبیلێکی حکومەت حجز دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان