
رادیۆی دەنگ
لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، بەڕێوبەری نوێی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات پلانیان هەیە بۆ رێکخستنەوەی میلاکاتی بەڕێوبەرایەتییەکە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، لەگەڵ ئاسانکاریکردن بۆ میدیاکاران.
یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، رۆژی (٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٥)، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ د. محەمەد ئازاد عەلی، بەڕێوبەری نوێی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا ستافی یەکەکە بە کورتی تیشکیانخستە سەر کار و چالاکییەکانی یەکەکە و ئەو پرۆژانەی ئەنجامی داوە.
لەبەشێکی تردا ئاماژەیان بە هەندێک خاڵ کرد کە وەکو پێشنیاز خستیانەڕو، لەوانە: باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێک لەوبارەوە، ئاسانکاریی کردنی زیاتر بۆ رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و پێدانی زانیاری، برەودان بە خزمەتگوزاریی تەندروستی بە گشتی و بەتایبەتی لە ناحیە و گوندەکان کە لە دو راپۆرتی رابردوی یەکەکەدا بە وردی تیشکیانخستبوە سەر ئەو کێشانە.
لایخۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، بە گرنگییەوە لە کارەکانی یەکەکەی روانی و باسی لەوەکرد کە کۆمەڵێک پلانی جۆراوجۆریان لەبەردەستدایە کە کاری لەسەر دەکەن بۆ برەودان بە خزمەتگوزارییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد لە هەنگاوی یەکەمدا کار دەکەن بۆ رێکخستنەوەی میلاکاتی فەرمانبەر و کارمەندان، بۆ ئەوەی بتوانن سود لە توانای هەمو فەرمانبەران وەربگرن بۆ خزمەتی گشتی.
لە بواری خزمەتگوزاریەکانیشدا جەختی کردەوە کە کاردەکەن بۆ پێشخستنی کارەکانیان و لەو روەشەوە سود لە ئەزمون و را و بۆچونی هەموان وەردەگرن، لە نێویدا چالاکوانان و رۆژنامەنوسان بەتایبەتی.
هەر پەیوەندیدار بە رۆژنامەنوسانەوە، ئاماژەی بەوەکرد هەمو هاوکارییەکی رۆژنامەنوسان دەکرێت بە پێدانی زانیاری و لەو سۆنگەشەوە وتەبێژێک بۆ بەڕێوبەرایەتییەکەیان دادەنێن بۆ ئەوەی رۆژنامەنوسان هەر زانیارییەکیان پێویست بێت پێیانی بدات.
هاوکات یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، پێشنیازی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی کراوەی لەنێوان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و چالاکواناندا کرد، ئەگەر بشیانەوێت یەکەکە دەتوانێت بەو کارە هەستێت، لەپێناو گەیاندنی بۆچون و روئیای هەردولا بە یەکتری، لەبەرامبەردا د. محەمەد ئازاد خۆشحاڵیی و ئامادەبونی بۆ هەر هەنگاوێکی لەوشێوەیە دەربڕی.
رۆژی (١٠ـی ئایاری ٢٠٢٥)، د. محەمەد ئازاد عەلی کە پزیشکی دەرمانسازە و پێشتر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب و دواتر کۆگای دەرمانی تەندروستی گەرمیان بو، وەک بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەستبەکار بو.
یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، یەکەیەکی تایبەتی رادیۆی دەنگە کە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED بۆ چاودێریی کەرتی گشتی 'حکومەت' پێکیهێناوە. ئەم یەکەیە مانگانە هەرجارە و راپۆرتێک لەبارەی بوارێکی حکومی بڵاودەکاتەوە، جگە لەوەش کۆنفرانس و کۆبونەوە و خول و گفتوگۆی کراوە لەبارەی کێشەکانی کەرتی حکومی و برەودان بە پەیوەندییەکی دروستی نێوان کۆمەڵی مەدەنی و حکومەت، ئەنجام دەدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگرێبەستی کارمەندەکانی دارستانە دەستکردەکانی گەرمیان نوێکرایەوە
-
-
راپۆرتمحەمەد سابیر و 30 ساڵ کارکردن لە شانۆی مناڵان
-
-
هەواڵقایمقامی کفری لەبارەی دامهزراندنی 168 فهرمانبهره گرێبهستهكه رونکردنەوە دەدات
-
-
بەرنامەخاوەنکاران تاچەند پابەندن بە گرێبەستی کارکردنی کرێکاران؟
-
-
بەرنامەتاچەند زەمینە رەخساوە بۆ کردنەوەی کۆلێژ لە ناحیەی رزگاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان