دەنگ نێت
لەگەرمیان لیژنه‌یەک بۆ چاودێریكردن و بهدواداچونكردنكردنى دۆسیەی مناڵانى ئیشكه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان پێکهێنراوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: مناڵەکان دەکەینە ٣ بەشەوە، دوان لەو بەشانە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکەین.
ژیلوان عادل، به‌ڕێوبه‌رى گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌م لیژنه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى پاراستنى مافى مناڵان و بە بەشداریی لایەنە پەیوەندیدارەکان له گه‌رمیان پێكهێنراوه، كاریشی بریتییە لە بهدواداچونكردن بۆ مناڵانى ئیشكه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام.
وتیشى: ئه‌م لیژنه‌یه له رێگه‌ى فۆرمى تایبه‌ته‌وه زانیارى كه‌سیی له‌و مناڵانه وه‌رده‌گرێت كه ئیش ده‌كه‌ن، دواتر بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان له رێگه‌ى ئاسایش و پۆلیسه‌وه زانیارى دیكه وه‌رده‌گرین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: دواتر به‌پێى فۆرمه‌كان مناڵه‌كان پۆلین ده‌كه‌ین، بۆ نمونه هه‌یانه بارى مادییان باشه و ئیش ده‌كه‌ن ئه‌وه باوكیان بانگهێشت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى نه‌كات ئه‌وه روبه‌روى داواكارى گشتى ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌شیانه باندن ئه‌وه راسته‌وخۆ روبه‌روى داواكارى گشتى و دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌یانه كه‌مده‌رامه‌تن ئه‌وه له‌لاى خۆمان ناویان تۆمار ده‌كه‌ین له بونى هه‌ر هاوكارییه‌ك كه بۆمان بێت ئه‌وه هاوكارییان ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان