دەنگ نێت
پرۆژەیەکی گەشتیاریی له کەلار دوای 9 ساڵ، %60ـی كاره‌كانى ته‌واو کراوە، به‌ڕێوبه‌رى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بێ پارەیی پرۆژەکەی راگرتوە.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی و له ساڵى 2014ـەوه ئه‌و پرۆژه گەشتیارییەی کە دەکەوێتە دەروازەی کەلار لە گوندی بەرلوت، راگیراوه، له %60ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه، ئه‌و رێژه كاركردنه‌ى كه ماوه‌ته‌وه پێویستى به 600 ملیۆن دیناره.
وتیشى: بهڵێندهرى پرۆژه‌كه ره‌زامه‌ندى داوه به 250 ملیۆن دینار پرۆژه‌كه ته‌واو بكات، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وزارهتى دارایى و شارهوانیشمان بۆ وه‌رگرتوه، ته‌نانه‌ت له پار ساڵه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه كراوه به چه‌ك له گه‌نجینه‌ى 1ـی سلێمانى كه ده‌بێت ئه‌وان بۆى خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى نەختینەوە لە بانک، بۆى خه‌رج نه‌كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و پرۆژه‌یه 3 جار ده‌ستبه‌كاربونى بۆ كراوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا پاره‌كه‌ى وه‌رنه‌گرتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان