
دەنگ نێت
زیاتر لە ۱۲ بەڵێندەر لە پرۆژەی بان سیتی لە کەلار باس لەوەدەکەن ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار (١٧٠ دەفتەر) دۆلاریان لای کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەیە و نایانداتەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ۹ـی سەرلەبەیانی ژمارەیەک بەڵێندەری کەلار بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی بان ستی ناسراو بە (پیشەوەران) لەبەردەم دەروازەی پرۆژەکە گردبونەوە.
سالار کەریم، بەڵێندەر، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: زیاتر لە ۱۲ بەڵێندەرین، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیا بەجۆرێکە هەرکات ئیشەکانمان راپەڕاند، لەماوەی ٥ بۆ ۱٥رۆژ ئەبێت کۆمپانیا ٩٠٪ـی سولفەکانمان بۆ خەرج بکات و ١٠٪ـی ئەمێنێتەوە وەکو بارمتە کە ئەویش ئەبێت لەماوەی سێ بۆ شەش مانگ بگەڕێنێتەوە.
وتیشی: بەڵام پێکەوە ئەو ١٢ بەڵێندەرە نزیکەی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار (١٧٠ دەفتەر) دۆلارمان لای کۆمپانیایە و نایداتەوە.
لەبارەی ئەوەی کۆمپانیا پارەی هەیە یاخود نا، ئەو بەڵێندەرە وتی: پێشتر زانیومانە کۆمپانیا پارەی بۆ نەهاتوە لەلایەن بەشداربوانەوە بێدەنگیمان هەڵبژاردوە، ئێستا شەش مانگ تێپەڕیوە، پرۆژەکە خەڵکی تێدا نیشتەجێیە، قیستیەکان بۆ کۆمپانیا هاتوەتەوە و پارەیان هەیە، بەڵام بۆ ئێمەیان خەرج نەکردوە، داهاتیان زۆرە، بەڵام پارەی ئێمە نادەنەوە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان پەیوەندی بە چەند بەرپرسی پرۆژەی بان سیتییەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بەردەست نەبو.
بە وتەی سالار کەریم، سێ رۆژ مۆڵەتیان بە کۆمپانیا داوە بۆ ئەوای وەڵامیان بدەنەوە، بەپێچەوانەوە وەکخۆی وتی: "هەڵوێستی ترمان ئەبێت وەک رێگا داخستن و خێوەت هەڵدان لەبەردەم پرۆژەکە و هی دیکە".
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان