دەنگ نێت
بۆ جارێكى تر شاره‌وانى كه‌لار ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئاراسته‌ى دوكانى زهرهنگهرهكانى كه‌لار كردوه بەوەی ده‌بێت دوکانەکانیان چوڵ بكه‌ن، خاوه‌نى زهرهنگهرێكیش ده‌ڵێت: چۆڵى ناكه‌ین و بزانین له كوێوه سه‌ر ده‌رئه‌كات.
هێمن نه‌جمه‌دین، خاوه‌نى زهڕهنگهرى رێژاو له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له دواى ئه‌وه‌ى شاره‌وانى ئاگادارى كردینه‌وه كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ دوكانه‌كان چۆڵ بكه‌ین، دواى ئه‌وه هه‌فته‌ى پێشوتر ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى ئاراسته كردین به‌وه‌ى ده‌بێت له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ئه‌و دوكانانه چۆڵ بكه‌ین، له كاتێكدا ئێمه قاسهیهكمان هه‌یه به 2 مانگ ده‌رناهێنرێت.
وتیشى: ژماره‌مان وه‌ك زه‌ره‌نگه‌ره‌كان 23 دوكانه 6 دوكانى دیكه‌شى به‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر له نێو ئه‌و زه‌وییه‌ى ئێمه‌دایه له‌گه‌ڵ دوكانێكى گه‌وره‌ى فڕن كه فهرعێكه، به‌شێكمان به پاره كڕیومانهتهوه، كه هى وامان تیایه 20 ده‌فته‌ر دۆلارى داوه به دوكانێك و بۆ ماوه‌ى 40 ساڵه كارى تێدا ده‌كات.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه ته‌نها ئاگاداركردنهوهكهمان وه‌رگرتوه و ئیمزامان نه‌كردوه، چۆڵیشى ناكه‌ین با بزانین له كوێوه سه‌ر ده‌رئه‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان