دەنگ نێت
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لیستی جیای دەبێت و رەتیدەکاتەوە هاوپەیمانێتیی لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی کوردیی دا بکات.
ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٢ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی بەرنامەی 'گفتوگۆی دەنگ'دا لە رادیۆی دەنگ، باسی لەوەکرد: پارتی بڕیاری داوە کە لیستی جیای هەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
لە بارەی دروستکردنی هاوپەیمانێتیی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا، وتی: رەنگە کەسانی سەربەخۆ یاخود پێکهاتە جیاوازەکانمان لەگەڵ بێت، بەڵام هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ هیچ قەوارەیەکی سیاسی نیە، بەتەنها و بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی دەکەین.
لەبارەی ئەوەی نەبونی هاوپەیمانێتی لەنێوان لایەنە کوردییەکان بەتایبەت لە ناوچە دابڕێنراوەکان تاچەند کار دەکاتە سەر کەمکردنەوەی دەنگی کورد بەرامبەر بە پێکهاتەکانی دیکە، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی رەتیکردەوە بەوهۆیەوە دەنگەکانیان کەم بکات، بەوپێیەی پێکهاتەکانی دیکەش زیاتر لە لیستێکیان دەبێت و بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکە ناکەن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی عێراق، رۆژی ١٨ـی مانگی ١٢ـی ئەمساڵی دیاریکردوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە تیایدا ٢٣ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان