دەنگ نێت
هەناردەکردنی پەلەوەر لە پەلەوەرخانەکانی گەرمیانەوە بۆ شارەکانی عێراق کەم بوەتەوە، خاوەنی پەلەوەرخانەیەک دەڵێت: ئێستا بۆمان هەیە نزیکەی ٢٠ هەزار پەلەوەر (مریشک) هەناردە بکەین، لەکاتێکدا پێشتر ٢٠٠ هەزار بو.
ئیدریس محەمەد، خاوەنی پەلەوەرخانەی ژینۆ لەگەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ئیستادا ناردنی بەرهەمی پەلەوەری کێڵگەکانمان بۆ عێراق بەتەواوی کەمی کردوە، چونکە خۆیان پڕۆژەیەکی نوێیان بۆ بەرهەمهێنانی پەلەوەر لە ناوخۆدا دەستپێکردوە.
وتیشی: ئەمە کاریگەری لەسەر ئێمە هەیە، چونکە وایکردوە رێژەیەکی زۆر کەمتر لە پەلەوەر بنێرینە شارەکانی عیراق.
ئیدریس محەمەد، ئەوەشدەخاتەڕو: پێشوتر ٢٠٠ هەزار مریشکیان لە کاتی پێگەشتنی کێڵگە پەلەوەریەکانیان رەوانەی عێراق کردوە، ئێستا ٢٠ بۆ ٣٠ هەزاریان لێوەردەگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان