
دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى گه‌نجینه‌ى 2ـی سلێمانى بڕیارى لە خه‌رجكردنى بڕى نزیکەی 670 ملیۆن دینار دا بۆ ته‌واوكردنى رێگه‌ى كه‌لار- سلێمانى، به‌ڕێوبه‌رى رێگه‌وبانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: پرۆژەکە ٥٧ ملیاری پێویستە، ئه‌گه‌ر بە بەردەوام پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، لەماوەی ساڵێكدا ته‌واو ده‌بێت.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و بڕیاره‌ى گه‌نجینه‌ى 2ـی سلێمانى بۆ خەرجکردنی نزیکەی 670 ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان، هه‌نگاوێكى باشه، ئه‌گه‌ر گرفتى دارایی دیكه‌مان بۆ نه‌یه‌ته پێش و ئه‌م ته‌مویله به‌شێوه‌ى نه‌ختینه‌یی بە بەردەوام خه‌رج بكرێت، ئه‌وا له ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێك له %100 كاره‌كانى پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
دوێنێ گەنجینەی 2ـی سلێمانی خەرجکردنی زیاتر لە 669 ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە پارە بۆ پرۆژەکە تەرخان نەکراوە بەهۆی بونی کێشە لە (خطاب ضمان)ـی پرۆژەکەدا.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستاش به كۆى گشتى نزیكه‌ى 57 ملیار دینار ماوه خه‌رج بكرێت بۆ پرۆژه‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له فهرمانگهكانى گه‌رمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان