دەنگ نێت
به‌هۆی كێشه‌ى نه‌بونى پاره‌وه، كۆمپانیاكان پرۆژه‌كانى سنورى گه‌رمیان وه‌رناگرن، ئیدارەی گەرمیانیش ئەوەدەخاتەڕو کە نزیکەی ١٠ پرۆژەیان بەوهۆیەوە نەچونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چۆمان ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تەنها لەمساڵدا زیاتر لە ١٠ پڕۆژەمان هەیە کە بانگەوازی بۆ کراوە و لەلایەن کۆمپانیاکانەوە وەرنەگیراون، بۆیە جاری دوەم بانگەوازمان بۆ کردونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو: پڕۆژە وەرنەگیراوەکان لەسێکتەرەکانی: پەروەردە، تەندروستی، ئاو و کارەبا دان.
ئەو گرفتەشی گەڕاندەوە بۆ نەبون و کەمی پارەی نەختینە لەبانکدا.
لایخۆشیەوە، نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى ئاوی ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، کە چەند پرۆژەیەکیان هەبوە و لەلایەن کۆمپانیاکانەوە وەرنەگیراونەتەوە، به رادیۆی ده‌نگى وت: دواى ئه‌وه‌ى كه‌س ئه‌و پرۆژانه‌ى وه‌رنه‌گرتوه، داوامان كردوه خۆمان پرۆژەکا به جێبه‌جێكردنى راسته‌وخۆ "تنفیذ مباشر" ئه‌نجام بده‌ین، بەڵام هێشتا ره‌زامه‌ندییان بۆ نه‌هاتوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان