دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان بڕیاردەدات هەر پاس و مینی پاسێکی هێڵەکانی دەرەوەی شار فێنککەرەوە هەڵنەکات، ۳ بۆ ۱٥ رۆژ دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت، بەڵام ئەو رێکارە بە "هۆکارێک" لەناوشاردا جێبەجێ ناکرێت.
ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەری گوستنەوەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هەر پاس و مینی پاسێک لە هێڵی دەرەوەی شاری ناحیەکانی سەر بە قەزای کەلار فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ سەرنشینەکانیان دانەگیرسێنن سزا دەدرێن.
وتیشی: سزاکە دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیە لە ۳ رۆژ بۆ ۱٥ رۆژ.
هێڵەکانی دەرەوەی شار لە قەزای کەلار بریتین لە: (کەلارـ کفری، کەلارـ رزگاری، کەلارـ باوەنور، کەلارـ پەروێزخان، کەلارـ دەربەندیخان و کەلارـ سلێمانی)
لەبارەی ئەوەی ئەم بڕیارە مینی پاسەکانی ناو شار دەگرێتەوە، بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان وتی: بڕیاکە جێبەجێ ناکرێت، چونکە گونجاو نیە، بەهۆی ئەوەی دەرگاکان زو زو دەکرێتەوە سەرنشین دادەبەزێت، بۆیە ئۆتۆمبێلەکە فێنک نابێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان