دەنگ نێت
بەرێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان ئاشکرای دەکات؛ بە گوژمەی ملیار و نیوێک دینار، ئەو شوێنانەی لەسەر رێگای کەلارـ پەروێزخان خراپ بون، نۆژەن دەکرێنەوە و دوبارە قیر دەکرێنەوە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو شوێنانەی زۆر خراپ بون لەسەر رێگای کەلارـ پەروێزخان، قیرەکەی لادەبەین و دوبارە قیری دەکەینەوە.
وتیشی: پرۆژەکە ملیار و نیوێک دیناری بۆ تەرخان کراوە لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەساڵی ۲۰۱٤ـوە بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان پێشنیاری کردوە رێگای کەلارـ پەروێزخان بکرێت بە جوت ساید، بەڵام بەوتەی خۆیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە پرۆژەکە روناکی نەبینیوە.
رێگای کەلارـ پەروێزخان، بەیەکێک لە رێگا ستراژیەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، سنوری وڵاتی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین شارۆچکە و گوند لەسەر رێگاکە هەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان