
دەنگ نێت
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات ئەو هاوڵاتیانەی چەکە بێمۆڵەتەکانیان تۆمارکردوە، یان چەکەکانیان دەبەین و قەرەبویان دەکەینەوە، یان مۆڵەتی هەڵگرتن بە خاوەنەکەی دەدەین.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتی ناوخۆ، تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەکی ژمارە 2ـی ساڵی 2022ـە کە شەش مانگی دیاریکردوە بۆ ئەم پرۆسەیە، لە ۲۱ی ۱ـی ئەمساڵەوە پرۆسەی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت دەستی پێکرد و لە ۲۱ـی ۷ـی کۆتایی هات.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو چەکانەی کە تۆمارکراون لە ئایندەدا خاوەنی هەر چەکێکیان مەرجەکانی هەڵگرتنی چەکیان هەبێت ئەوا مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی پێدەدرێت، بەپێچەوانەشەوە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدا نەبو چەکەکەی لێوەردەگیرێتەوە و بەبەهای چەکەکە قەرەبو دەکرێتەوە.
لەبارەی ئەوەی چەند چەکی بێمۆڵەت لە گەرمیان تۆمار کراوە، وتەبێژی پۆلیس دەڵێت: "رێژەیەکی باش لە چەکی بێمۆڵەت تۆمار کراوە"، بەڵام هیچ ئامارێکی نەخستەڕو.
وتیشی: بۆ لەمەودوا هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێ بگیرێت، ملیۆنێک بۆ پێنج ملیۆن غەرامە دەکرێت و ساڵێک بۆ پێنج ساڵ بەند دەکرێت.
لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکە سێ بنکە لەگەرمیاندا کرانەوە بۆ تۆمارکردن چەکی بێمۆڵەت، بەپێی وتەی بەرپرسانی پۆلیسیش پرۆسەکە کاریگەریەکی باشی دەبێت لەسەر ئاستی کەمکردنەوەی تاوانەکان، چونکە بەوتەی خۆیان زۆرێک لەتاوانەکان بە چەکی بێمۆڵەت ئەنجام دەدرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتکۆڕنیشی کەلار؛ کۆڕنیشی ناکۆکییەکان
-
-
هەواڵ15 گوندی گەرمیان بێئاو بون
-
-
هەواڵدواى ساڵێك ڤیدیۆی دانانى بۆمب بۆ ئۆتۆمبیلهكهى بهرپرسێكى پارتى بڵاودهكرێتهوه
-
-
بەرنامەرێکارەکان چین بۆ روبەڕوبونەوەی کەمئاویی لە گوندەکانی گەرمیان؟
-
-
بەرنامەچ خۆراکێک جەستەمان دەپارێزێت لە وشكبونەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان