دەنگ نێت
پاش ئەوەی چەند گەڕەکێکی ناحیەی رزگاریی کەلار روبەڕوی کەمئاویی بونەوە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان هۆکارەکەی گرێدەداتەوە بە لێدانی بیری ئاوی نایاسایی.
بەوتەی بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی ناحیەی رزگاری، ئاستی ئاوی چەند بیرێکی ناحیەکەیان بەراورد بەپارساڵ نزیکەی ١٣ مەتر دابەزیوە، ئەمەش وایکردوە هەندێک بیریان لەکار بکەون و بە گشتیش کێشەی ئاو بۆ گەڕەکەکان دروست ببێت.
دابەزینی ئاستی ئاوی بیرەکانی نێو ناحیەکە، بەوتەی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بەهۆی لێدانی ژمارەیەک بیری نایاساییە لە نێو ناحیەکەدا.
نەوزاد حەمید، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەشکرد: ئاستی ئاوی بیرەکانی ناحیەی رزگاری لە ٥ بۆ ١٥ مەتر کەمی کردوە، هۆکارەکەیشی زۆری لێدانی بیری ئیرتیوازیی نایاساییە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
وتیشی: دابەزینی ئاستی ئاو لە گوند و ناحیە و شوێنەکانی دیکە کەمترە، ئەویش بەوپێیەی ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە ناوچەکەدا زیاتر بوە.
ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی بیرە نایاساییەکان لە ناحیەی رزگاریی لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی داتاکانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان، گومان دەکرێت لە هەمو گەرمیاندا سەروی ٢ هەزار بیری نایاسایی هەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان