دەنگ نێت
ئەگەرچی کارەکانی تەواو بوە و هەندێک لە ماڵەکانیش تیایدا نیشتەجێبون، پرۆژه‌ى بان ستى (پیشه‌وه‌ران) تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن شاره‌وانى كه‌لاره‌وه وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت: بەهۆی تەواونەبونی بڕگەیەکەوەیە.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى بان ستى هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كانى ته‌واو بوه، ته‌نها بڕگەی خزمه‌تگوزاریی تیایدا كه ته‌واو نه‌كراوه، یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوهڕۆكهیهتى.
وتیشى: له ئێستادا چاره‌سه‌رێكى به‌دیلیان بۆ داناوه تاوه‌كو ئه‌و یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ره ته‌واو ده‌بێت كه ده‌كه‌وێته ناو پرۆسەی فراونكردنكردنەوهی پرۆژەکە كه ئه‌مه‌ش له رێكاردایه.
پرۆژەی بان سیتی لەگەڵ پرۆژەی کەلاری نوێ، رەزامەندی بنەڕەتی دراوە لەسەر فراوانکردنیان، بەوەی یەکەی دیکەیان تێدا دروست بکرێت هەر بە تەنیشت خۆیانەوە.
سەرۆکی شارەوانی کەلار، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه سەرباری ئەوەش پرۆژەی بان سیتی وەرناگرنەوە، تاوه‌كو ئه‌و یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوه‌ڕۆیه ته‌واو نه‌بێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند گۆڕانكارى له پرۆژه‌كه كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار باسى له‌وه‌كرد: كاتى خۆى ئه‌م پرۆژه‌یه په‌سه‌ند كراوه كه روبه‌ره‌كه‌ى چه‌نده، كۆمپانیا ئێستا ده‌ڵێت پێویستى به گۆڕانكارییه، ئه‌مه‌ش كارى ستافى ئەندازەیی و لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارییه كه بۆ ئه‌وان لێگه‌ڕاوین چ بڕیارێك دەدەن.
یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ، یەکەیەکی تایبەتە کە دەبێت لە پرۆژە نوێیەکانی نیشتەجێبون لە هەرێم دا دابنرێن، بەوەی چارەسەری ئاوەڕۆی پرۆژەکان بکرێت و بەو شێوەیەی کە هەیە تێکەڵ بە ئاوەڕۆی سەروکی شار نەبن، هەروەک بەشێک لە ئاوی ئەو ئاوەڕۆیانە دوای پاڵاوتنی بۆ ئاودانی سەوزایی خودی پرۆژەکان بەکاربهێنرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان