
ده‌نگ نێت
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌كه‌لار ئاسایش هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له باخێكى شاره‌كه، به‌وهۆیه‌وه روبه‌ڕوبونه‌وه روده‌دات و چەکدارێک کوژرا و 2 چه‌كداری تر بریندار كراون و ژماره‌یه‌كى تریشیان ده‌ستگیر كراون و چه‌ند دانه‌یه‌كیشیان هه‌ڵهاتون.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه له باخێك له باخه‌كانى نێوان كه‌لار- رزگاری له نزیك مه‌زارگه‌ى "سه‌ی سۆنه"، هێزه‌كانى ئاسایش داویانه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داواكراو، له روبهڕوبونهوهكهدا چەکدارێک کوژراوە و 2 له چه‌كداره‌كان برینداربون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانى تریش زۆربه‌یان ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشیان هه‌ڵهاتون.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، چه‌كداره‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌نجن و به "خۆبه‌خشه‌كان" ناسراون و له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه به تۆمه‌تى دروستكردنى گروپی چه‌كداریی و ئه‌نجامدانى كارى نایاسایی.
زانیاریی نوێ
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: به هۆی ئه‌نجامدانى كاری نایاسایی و چه‌كداریی، پێشتر ئه‌م چه‌كدارانه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆده‌رچوه و داواكراوه خۆیان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌دیان كردوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ هێزێكى تایبه‌تى ده‌زگاى ئاسایشی هه‌رێم له سلێمانییه‌وه هاتون و داویانه به‌سه‌ریان.
زانیاریی نوێ
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش و چه‌كداره‌كان، 2 كارمه‌ندى ئاسایش بریندار بون.
راگەیەنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر روداوەکە
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەندامانی گروپێکی چەکداری نایاسایی دەستگیرکرد کە ناویان لەخۆیان نابوو (فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان).
لە ئەنجامی هەوڵەبەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو زیاتر چەسپاندنی یاسا و ڕێگری‌کردن لە هەموو کارێکی نایاسایی و تێکدەرانە و دابینیکردنی ئاسایش و ئارامی، هێزەکانی دەزگای ئاسایش، ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٧/١٧ بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان دوای ڕووبەڕوبونەوە ئەندامانی گروپە چەکدارە نایاساییەکە دەستگیربکەن، کە ببونە هۆی پشێوی و نائارامی لە ناوچەکە و هەستاون بە خۆنمایشکردن و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەکردن و تەقەکردن و تۆقاندنی هاوڵاتیان.
لە کاتی دەستگیرکردنی چەکدارەکان، ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بونەوە، لە ئەنجامدا دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون کە هیوای زوو چاکبونەوەیان بۆ دەخوازین، لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەکەدا دوان لە چەکدارەکان برینداربوون و یەک چەکدار گیانی لەدەستدا.
ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی ١٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ئەندامانی گروپە چەکدارەکە دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگه‌نادرێت شاره‌وانى كفری زه‌وی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك له‌گه‌رمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمه‌ڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان