دەنگ نێت
پاش زیاتر لە هەفتەیەک مانگرتن، نوێنەری مانگرتوانی قەزای کفری دەڵێت: دەبێت قایمقامی قەزاکە دەستلەکاربکێشێتەوە.
عوسمان قەتارچی، نوێنەری مانگرتوان و سەرپەرشتیاری رێکخراوی پاڵپشتیی کفری، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆمەڵێک داواکاریمان هەیە، یەکێک لەوانە دەستلەکارکێشانەوەی خودی قایمقامی قەزای کفریە.
ئاماژەی بەوەشکردوە: قایمقامی قەزاکە دو ساڵە لەو پۆستەدایە و هیچ رۆڵێکی نەبوە لەچارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەڵکو بە پێچەوانەوە "کێشەکانی زیاتر کردوە".
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەو لەوبارەیەوە، پەیوەندی بە شەماڵ نامق- قایمقامی قەزای کفرییەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بو.
زیاتر لە هەفتەیەکە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی قەزای کفری، دەستیان بە مانگرتن کردوە، هۆکارەکەشیان بەستوەتەوە بە نەبونی خزمەتگوزاری و پشتگوێخستنی قەزاکەیان لەلایەن حکومەتەوە.
دوێنێش لێپرسراوی خاڵی پشکنینی خۆراکی کفری، وەکو یەکەم بەرپرسی حکومیی دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەش وەکو هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر ئەوەی هیچ لایەنێکی حکومی بەدەم داواکاری دانیشتوانی قەزاکەیانەوە نەهاتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
زۆرترین بینراوەکان