دەنگ نێت
بەپێی بڵاوکراوەکانی هاتوچۆی گەرمیان لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری رابردودا ۲۰ کەس بە روداوەکانی هاتوچۆ لە کەلار بریندار بون.
روداوی یەکەمیان لەرێگەی پشتێنەی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، چوار برینداری لێ کەوتەوە.
روداوی دوەمیان لەسەر رێگای کەلار- گردەگۆزینە بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل جۆری تۆیۆتا پیکاب -نیسان مینی پاس ۱۰ کەس برینداربون نۆ کەسیان مناڵ بون.
روداوی سێیەمیان بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا -مان تەنکەر، بەرامبەر گەڕەکی ئازادی، شۆفێر و دو سەرنشینی نیسان ناڤاراکە برینداربون.
روداوی چوارەمیان لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و مسیۆبۆشی لانسەر لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان، شۆفێر و دو سەرنشینی لانسەرەکە برینداربون کە یەکێکیان مناڵە.
روداوەکانی هاتوچۆ لە گەرمیان روی لە زیادبون کردوە، بەرپرسانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی پابەندنەبونی شۆفێران بە یاساکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
زۆرترین بینراوەکان