
دەنگ نێت
سەرۆکی شارەوانی کەلار لەبارەی روخاندنی بارەگای لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەناوبازاڕی کەلار دەڵێت: ئەو موڵکە بە زیادکردن (موزایدە) دراوە بەکرێی ٢٢ ملیۆن دیناری ساڵانە.
شەوی رابردو بهشێك له بارەگای لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەناوبازاڕی کەلار، روخێنرا. م. ئازاد حەسەن، سهرۆكى لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: زهوی بیناكه دراوه به كهسێك و بهبێ ئهوهى ئێمه ئاگادار بكاتهوه شەوی رابردو بهشێكى روخاندوه.
لە بەرامبەردا، ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: شوێنی یەکێتی مامۆستایان موڵکی دەوڵەتە، ئێمە بۆ رێکخستنەوەی کرێکان، ئەبێت دوبارە بەکرێیان بدەینەوە، ۷ ساڵە یەکێتی مامۆستایانی تێدایەو بەردەوام کرێیەکەیان بۆ تازە دەکەینەوە بە نرخێکی رەمزی کەم کە نزیکەی مانگی ۱۰۰ هەزار دینارە کە ئەچێتە چوارچێوەی بەفیڕۆدانی موڵکی دەوڵەتەوە.
وتیشی: ئەو موڵکە نەفرۆشراوە، بەڵکو وەکو هەر موڵکێکی تر موزایدەی ئاشکرای بۆ کراوە بۆ بەکرێدان بە شێوەی بانەوانی (مساطحة) و بۆ کەسێک دەرچوە کە دەیکاتە بازاڕێکی ۳ نهۆمی بە گوژمەی ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ و دوای تەواوبونی ئەو ماوەیەش بیناکە دەگەڕێتەوە بۆ شارەوانی واتا بۆ کەسەکە خۆی نابێت، سەرباری ئەوەش ساڵانە ٢٢ ملیۆن دینار کرێ دەداتە شارەوانی.
باسی لەوەشکرد: ئێمە چەندێکە چاوپۆشی لە یەکێتی مامۆستایان دەکەین، پێمان وتون بڕۆن شوێنێکی تر بە کرێ بگرن، بەڵام موڵک و ماڵی دەوڵەت هی ئەوەنیە چاوپۆشی لێ بکرێت.
لەبارەی ئەوەی بەبێ ئاگادارکردنەوەی یەکێتی مامۆستایان هاتونەتە سەر بیناکە و دەستیان بە روخاندنی کردوە، سەرۆکی شارەوانی کەلار وتی: ئەم شوێنە بەکرێدراوە، ئێمە دەمێکە پێمان وتون بڕۆن شوێنێکی تر بەکرێ بگرن، بەڵام ئەوان خۆیان کەمتەرخەمییان کردوە و شوێنی تریان بە کرێ نەگرتوە.
بارەگا روخاوەکەی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان لەناو بازاڕی کەلار و ئەو کۆڵانەدابوە کە بە کۆڵانی دارتاشەکان ناسراوە و پێشتر لە سەرەتای نەوەدەکان دا خودی شارەوانی کەلاری تێدابو، بەوتەی سەرۆکی شارەوانی کەلار بیناکە کۆن بوە و مەترسی روخانی لێکراوە و سیمایەکی ناشرینی هەبوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان