دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان ئاشکرای دەکات سەرباری ئەوەی بەهۆی وەرزی هاوینەوە خواست لەسەر کارەبا زیادی کردوە، بەڵام رۆژانە ۱٥ بۆ ۱٦ کاژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەنە هاوڵاتیان.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: سنوری گەرمیان لە ئێستادا رێژەی ٤.۷٪ـی بەرهەمی کارەبای هەرێمی بەردەکەوێت، دوێنێ ناوچەکەمان ۱۲٨ مێگاوات کارەبای وەرگرتوە لەو کارەبایەی هەرێم بەرهەمی هێناوە.
وتیشی: بەو بەرهەمە، رۆژانە ۱٥ بۆ ۱٦ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاوڵاتیان.
وتەبێژی کارەبای گەرمیان دانی بەوەشدانا لەچاو چەند هەفتەیەک پێش ئێستا رێژەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمیکردوە، ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ "بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبونی خواست لەسەر کارەبا لە سنورەکە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان