دەنگ نێت
وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ماوه‌ى 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا له كۆى 220 روداوى هاتوچۆ 93 روداویان ماتۆڕسكیل بوه، كه بونەته هۆى گیان له‌ده‌ستدانی 6 هاوڵاتى.
سامان عه‌لى، وته‌بێژى بهڕێوبهرایەتی هاتوچۆى گه‌رمیان، له ميانهى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا باسى له‌وه‌كرد: له كۆى 220 روداوى هاتوچۆ له گه‌رمیان له ماوه‌ى 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا، 93 روداویان ماتۆڕسكیل بوه.
بەمەش رێژەی ئەو روداوانەی ماتۆڕسکیل پێکیهێناوە، 42% بوە.
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، باسی لەوەشکرد: به‌هۆى ئه‌و روداوانه‌وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 6 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 4 كه‌سیان لێخوڕبوه و 2 كه‌سیشیان سه‌رنشین بوه، هاوكات 96 هاوڵاتىیش برینداربون.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند ئه‌و ماتۆرسكیلانه كه روداوى هاتوچۆیان كردوه تۆماركراون، سامان عەلی جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: هه‌مو ئه‌و ماتۆڕسكیلانه بێ سه‌رەتان و ساڵنامه‌یان نیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان