دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان دەڵێت: 144 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى كرێنشینان تەنها %15ـی كاره‌كانى ماوه تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبونی نهختینهوە له بانك، تەواونەکراوە، هەربۆیە ناتوانین دابه‌شى بكه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له قه‌زاى كه‌لار 2 پرۆژه‌مان هه‌یه بۆ كرێنشینان كه هه‌ریه‌كه‌یان له 144 یه‌كه پێكدێت.
وتیشى: 144 یه‌كه‌یان %85ـی كاره‌كانی ته‌واو بوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى شاتوهوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و %15ـی كاره‌كانى ماوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت پاره‌ى بۆ ته‌رخان نه‌كردوه له ساڵى 2017ـەوە نه‌مان توانیوه دابەشی بکەین به‌سەر هاوڵاتیان دا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ناوی سودمەندان هه‌موى ئاماده كراوه و پاكتاو كراوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو كۆمپانیا پرۆژه‌كه ته‌واو نه‌كات و راده‌ستى ئێمه‌ى نه‌كات ئێمه ناتوانین بیده‌ین به هاوڵاتیان.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند رێكارى نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ستبه‌كار بكاته‌وه؟ به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد: له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردو له كۆبونهوهیهكماندا له‌گه‌ڵ جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتیمان باس له‌وه‌كرا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتاى مانگه‌وه بودجه‌ى عێراق ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بودجه بۆ كۆمپانیا ته‌رخان بكه‌ن و كاره‌كانى پرۆژه‌كه‌ش ته‌واو ببێت، بۆیه چاوه‌ڕوانى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمین له عێراق.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار هه‌نگاوه‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قه‌یسه‌رى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
زۆرترین بینراوەکان