دەنگ نێت
بانکی گەرمیان دەڵێت چەکی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیانمان بەدەست نەگەیشتوە هەتا خەرجی بکەین.
سەرچاوەیەک لە بانکی گەرمیان کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، خەرج نەکردنی پارەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیانی خستە ئەستۆی خودی زانکۆکە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هیشتا بەفەرمی نوسراومان پێنەگەشتوە.
جەختی لەوەشکردەوە: تەنانەت دوێنێش (پێنجشەمە) بەڕێگای تەلەفۆنەوە لە لایەن زانکۆکەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە چەک رەوانە بکرێت.
ئەمەش پێچەوانەی وتەی سەرۆکی زانکۆی گەرمیانە کە سەرەتایی ئەم مانگە لەوبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند؛ ئەوان چەکیان ناردوە و بانک پارەی بۆ خەرج نەکردون.
رادیۆی دەنگ لە بارەی هۆکاری نەناردنی چەک بۆ بانکی گەرمیان وەک سەرچاوەکەی بانکی گەرمیان باسی لێوەدەکات، پەیوەندی بەد. فەرهاد قادر- سەرۆکی زانکۆکەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێ وەڵام بو.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی ١٤ـی مانگی رابردو، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی ٦ دەرماڵە بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان کە سێ مانگی پارساڵ و سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەگرێتەوە.
هاوکات لەچەند رۆژی رابردوشدا زانکۆی سەڵاحەدین خەرجکردنی ٤ دەرماڵەی پێکەوە بۆ خوێندکارانی راگەیاند.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان