دەنگ نێت
رێكخه‌رانى ناره‌زایه‌تیه‌كانى قه‌زاى كفرى ئامادهكاى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى فشارێكى دیكه ئه‌ویش ئه‌نجامدانى راپرسیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى قه‌زاكه له ئیداره‌ى گه‌رمیان.
عوسمان قه‌تارچى، یه‌كێك له رێكخه‌رانى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى قه‌زاى كفرى، له میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا باسى له‌وه‌كرد: له ئێستادا خێوەتمان هه‌ڵداوه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت، له پلانیشماندا هه‌یه ناره‌زایه‌تیه‌كان فراوانتر بكه‌ین به ئاراسته‌ى هاوڵاتیان به‌گشتى و دوكانداره‌كان له رێگه‌ى مزگه‌وته‌كانه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: یه‌كێكى دیكه له فشاره‌كانمان كه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌نجامدانى راپرسیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى قه‌زاى كفرى له ئیداره‌ى گه‌رمیان.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى پێیانوایە هەڵوێستی حکومەت و لەنێویشی دا ئیداره‌ى گه‌رمیان چی بێت لەم جیاكردنهوهیەی قه‌زاكه له ئیداره‌ى گه‌رمیان، عوسمان قه‌تارچى هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له روى یاساییه‌وه به‌دواداچونى بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین تاچه‌ند گونجاوه، بەڵام ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ خۆى یاساییه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بن له ناره‌زایه‌تیه‌كان، ناوبراو باسى له‌وه‌كرد: ناره‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و كاتێكى دیاریكراوى نیه كه كه‌ى به كۆتا دێت، به‌ڵكو تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى له ئاستى باڵا وه‌ڵامى داواكارییه‌كانمان ده‌درێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان