دەنگ نێت
بەربەستێک لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان دانراوە، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت: بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەرز دانراوە، بۆئەوەی زیان بە تونێلەکە نەگەیەنێت.
جاسم محەمەد، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو بەربەستانەی نزیک لە تونێلی دەربەندیخان دانرەوە، بۆ ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە لە ئاستێکی بەرزدا بێت بە تونێلەکەدا نەڕوات و زیانی پێنەگەیەنێت.
وتیشی: نوسراومان کردوە بۆ قایمقامی دەربەندیخان و وتومانە با لە ئێستادا لەو شوێنە دانەنرێت، چونکە لەماوەی دو رۆژدا سێ روداو لەو شوێنە رویداوە.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا چاککردنی رێگای ناوتاق گرنگتر بو و ئەوکات هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرمان بەیەکجاری دەخستە ئەوێ.
پێشتر لە ۱۹ـی ۱۲ـی ۲۰۲۲ وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەردی بناغەی پرۆژەی رێگای ناوتاق وارماوای دانا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەڕۆشتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەوتەی بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئێستادا جگە لە رێگای ناوتاق، رێگای بەدیل بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە بەرزانەی دێن تەنها سەر شاخی بەرانانە، ئەوەش تۆزێک زەحمەتە بۆیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان