دەنگ نێت
بەشێک لە خوێندکارانی بەشی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان نیگەرانن لە دواخستنی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان و دەڵێن: کێشەمان بۆ دروستدەبێت، بەرپرسی لیژنەی تاقیکردنەوەکانیش لە زانکۆکە رەتیدەکاتەوە هیچ زانیاریەک بخاتەڕو.
خوێندکارێکی بەشی پزیشکی زانکۆی گەرمیان کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: لە کۆتایی مانگی ٦دا تاقیکردنەوەکانمان تەواو بون، بەڵام بە ئیمەیڵ ئاگادارکراوینەتەوە کە کێشەیەکی ئیدارەی هەیە و بەمەش زانکۆ ناتوانێت ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بداتەوە بە خوێندکاران.
ئاماژەی بەوەشکرد نیگەرانی ئەوان بەهۆی ئەوەوەیە کە خولی دوەمیان دەکەوێتە مانگی ٩، لەگەڵیشیدا خوێندن دەستپێدەکاتەوە، بۆیە وەکخۆی وتی: دەبێت ئێستا پێمان بوترێت کە لە وانەکانمان دەرچوین یاخود نا، چونکە گرفتمان بۆ دروست دەبێت و تاقیکردنەوەکان تێکەڵ بەساڵی نوێی خوێندن دەبێت.
بەوتەی سەرچاوەیەک لە زانکۆی گەرمیان، کێشەکە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی لیژنەی تاقیکردنەوەکانە کە لە دەستپێکی مانگی ٧ هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام زانکۆی گەرمیان پێشوەختە لە رێگەی رێکارە ئیدارییەکانەوە لیژنەیەکی دیکەی پێکنەهێناوە.
رادیۆی دەنگ، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە بەرپرسی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی زانکۆی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبو هیچ لێدوانێک بدات. هاوکات پەیوەندیشی بە سەرۆکی زانکۆی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان