دەنگ نێت
لە گەرمیان بڕیار لە بارەی دروستکردنی یەکەی کرێنشینان دەدرێت و لە هەریەک لە قەزاکانی کفری و کەلار و ناحیەی رزگاری یەکە دروست دەکرێت، وەبەرهێنانی گەرمیانیش دەڵێت: رێکارەکان تەواو بون چاوەڕێی وەبەرهێن دەکەین بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکان.
هونەر مەحمود، بەرێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیار لەبارەی دروستکردنی یەکەی کرێنشینان لە گەرمیان دراوە کە ژمارەین ١٥٠٠ یەکەیە لە سنورەکە.
وتیشی: لە قەزای کەلار ٩٠٠ یەکە لەسەر روبەری ٢٣ دۆنم زەوی دروست دەکرێت، لە قەزای کفری ٣٦٠ یەکە و هەروەها لە ناحیەی رزگاریش ٢٤٠ یەکە دروست دەکرێت و زەویەکانیان بۆ دیاریکراوە.
لەبارەی دەستپێکردن بەکارەکانی پرۆژەکە، وتی: سەرجەم ڕیکارەکانیان تەواو بوە، چونکە لە سەرەتاوە لەلایەن خودی دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەت بەپڕۆژەکە دراوە، بەڵام ئیستا تەنها چاوەڕێی ئەوەین وەبەرهێنێک ئەرکی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بگرێتە ئەستۆ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان