دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بڵاویکردەوە لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاردراوە پارەی بەخشینەکانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەلار بۆ تەواوکردنی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج بکرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەبەرهێنانی گەرمیان، لە کۆبونەوەیەکدا لە نێوان فەرمانگە جیاوازەکانی سنوری گەرمیان و نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، چەند بڕیارێک دراوە، لەوانە: بەخشینەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی کەلار تەرخان بکرێت بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەلار لەوانە بودجەی پێویست بۆ پێداویستییە خێراکانی رێگەی کەلار – دەربەندیخان.
پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان، یەکێکە لەو پرۆژانەی کە بەهۆی نەبونی نەختینەوە کارەکانی زۆر دواکەوتوە و بەرەوپێشەوەناچێت، لەکاتێکدا رێگاکە بە وتەی هاوڵاتیان بە کەڵکی هاتوچۆ نەماوە.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەی وەبەرهێنانی گەرمیاندا ئاماژە بەوەکراوە کە بڕیاردراوە ئەولەوییەت بدرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پیشەسازی لە سنووری گەرمیان و ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و لەماوەیەکی نزیکدا کاروبار و مامەڵەکانی پڕۆژەکان تەواو بکرێن.
بەوتەی وەبەرهێنانی گەرمیان، جەخت کراوەتەوە لەوەی گرنگی بدرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە قەزای کفری و بەخشینەکانی پرۆژەکانیشی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە خەرج بکرێت.
سەبارەت بە پرۆژەی نیشتەجێبونی کرێنشینان کە بەهۆی نەبونی زەویەوە تائێستا لە کەلار جێبەجێ نەکراوە، کۆبونەوەکە بڕیاریداوە زەوی پێویستیان بۆ دابین بکرێت، لەگەڵ دابینکردنی زەوی بۆ زانکۆی جیهان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان