ده‌نگ نێت
دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك/ گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ بڕیاری ئازادكردنى لیوا: حاجی عوسمان- فه‌رمانده‌ى پێشوى لیوای ١٣٦ـی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانى ده‌ركرد له دۆسیه‌ى كوشتنى گه‌نجێك له خۆپیشاندانه‌كانى قه‌زاى كفری له ساڵی ٢٠٢٠ دا.
حوكمه‌كه‌ى دادگا به‌شێوه‌یه‌كه كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه و پێشمه‌رگه‌كانى به تاوانبار نه‌بینی له كوشتنى گه‌نجێك له خۆپیشاندانه‌كانى كفری له ساڵی ٢٠٢٠ دا.
ئازادكردنى فەرماندەی پێشوی لیوای ١٣٦ـی گەرمیانى پێشمه‌رگه دوای ئەوە دێت کە لە خۆپیشاندانێکدا لە ئێوارەی ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٠ گەنجێک بەناوی (شڤان محەمەد شکور) بە فیشەک گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەیشی ئەو لیوایەی پێشمەرگە و فەرماندەکەی کە لەو کاتەدا لە کفری بڵاوەیان پێکرابو، بە کوشتنی کوڕەکەیان تۆمەتبار کرد و رۆژی دواتر لە دادگا سکاڵایان لەسەر فەرماندەکە و ژمارەیەک پاسەوانی تۆمار کرد، بەڵام ئەوان نەچونە بەردەم دادگا هەتا رۆژی ٩ـی ٨ـی ٢٠٢٢، کە هەر ئەو رۆژە دادوەر بە مادەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی راگرتنی بۆ دەرکردن و لە بنکەیەکی سەر بە پێشمەرگە لە گەرمیان دەستبەسەر کران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان