
دەنگ نێت
رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان و به‌رپرسانى حكومه‌تیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه یاساكان و جێبەجێکردنیان له هه‌رێم و گه‌رمیان به‌تایبه‌تیی، نه‌یانتوانیوه راوى ئاژه‌ڵى كێوى له سنوره‌كه‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه.
نعمه‌ت ئه‌حمه‌د ره‌شید، ئه‌ندامى رێكخراوى ژینگه پارێزى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى گروپى كێودۆستان له گه‌رمیان، لەمیانەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان ده‌ڵێت: یاساكان كهموكورتییان زۆره، بۆنمونه کەمی پێ بژاردنەکان لەسەر جۆری هەر ئاژەڵێك كه راوده‌كرێت، هاوكات سزاکان لەسەر راوچیەکان بەجۆرێكه نابێتە بەربەست لەبەردەم راونەکردن.
ده‌شڵێت: یه‌كێكى دیكه له گرفته‌كان له یاساكه‌دا پشتگیری نەکردنی پۆلیسی دارستانە لەکاتی دەسگیرکردنی کەسێک لە راوچیەکان.
هاوكات، شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: دادگا و دادوه‌ره‌كان ده‌توانن ئه‌و یاسانه‌ى كه هه‌ن هه‌ڵسه‌نگێنن.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: به‌ڵام ئێمه ئیجارائاتهكان به پێویست نازانین بۆ سه‌رپێچیه‌كان، بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئاسكێك بكوژرێت سزاكه‌ى 10 ملیۆن دیناره، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌وه سزاى مادى بۆ نه‌كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایه به‌سه‌ر كه‌سێكدا بدرایه، ئه‌وا كه‌س راوی نه‌ده‌كرد.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له فهرمانگهكانى گه‌رمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان