دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى ئاسایشى گەرمیان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى سەروی ١٠٠ ماتۆڕسكیلى بێسه‌ره‌تای لەسنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان راگەیاند، وته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ماتۆڕسكیلانه راده‌ستى ئێمه نه‌كراوه و نازانین رادەستمان دەکرێت.
له هه‌فته‌ى رابردودا و لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى ده‌نگ، عه‌قید: سه‌لام عەبدولخالق، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، وتى: هه‌ڵمه‌تی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیل لە سنوری گەرمیان کە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرێت، تیایدا سەروی ١٠٠ ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەرداگیراوە کە بێسەرەتان و خاوەنەکانیان هەستاون بە دەستکارییکردنی مەکینە و ئەکزۆزەکانیان و دەنگیان زیاد کردون و هاوڵاتیانیان بێزار کردوە.
له به‌رامبه‌ردا، سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌باره‌ی ئەوەی ماتۆڕسکیلە دەستبەسەراگیراوەکان رادەستیان کراوە؟ بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ماتۆڕسكیلانه راده‌ستى ئێمه نه‌كراوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیانه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هیچ زانیارییه‌ك له ئارادا نیه له ئێستا ئه‌و ماتۆڕسكیلانه راده‌ستى ئێمه ده‌كرێت یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان