دەنگ نێت
تاوه‌كو ئێستا رون نه‌بوه‌ته‌وه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى گه‌رمیان له كوێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا قه‌زاى كفرى داوا ده‌كات سەرۆکایەتی زانکۆکە لە شارەکەی ئەواندا بێت و کەچی لە کەلار داوای تەرخانکردنی زەوی بۆ کراوە.
رۆژى پێنجشه‌مه‌ى رابردو وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە کەلار راگەیاندنی دەستپێکردنی پرۆسەی دامەزراندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی راگەیاند، بەڵام ئاماژەی بەوەنەدا زانکۆکە لە کام قەزای گەرمیان (کەلار یان کفری) دەکرێتەوە.
پێشتر چالاکوانان و قایمقامی کفری داوایان کردبو زانکۆکە لە شارەکەی ئەواندا بکرێتەوە، بەڵام بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكى پەیجی قایمقامیەتی قەزای کفری، رۆژی پێنجشەمە وەزیری خوێندنی باڵا لە کەلار بڕیاریداوە کۆلێژێک و پەیمانگایەکی تەکنیکی لە قەزای کفری بکەنەوە، ئاماژەشی بە جێبەجێکردنی بەڵێنی کردنەوەی زانکۆکە لە کفری نەداوە.
هاوکات لە راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان و وەزارەتی خوێندنی باڵاش، ئاماژە بەو بابەتە نەدراوە و تەنها ئەوە هاتوە کە وەزیر وتویەتی دیراسەی داواکارییەکە دەکەن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌پێى نوسراوێک کە وێنەی دەست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه، له قه‌زاى كه‌لار داواى زه‌وى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌و زانكۆیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان