ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى باژێروانى مه‌كۆى كفرى بزوتنه‌وه‌ى گۆران رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانى بڕیارى یه‌كێتین بۆ ئاڵوگۆڕكردنى پۆسته حكومیه‌كان له گه‌رمیان، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان یه‌كێتیش ده‌ڵێت: ده‌بێت به تێگه‌یشتنى هه‌ردولا ئه‌و گۆرانكاریانه ئه‌نجام بدرێت.
دوێنێ باژێروانى مه‌كۆى كفرى بزوتنه‌وه‌ى گۆران، رۆڤان سه‌روه‌ت، له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕكردنى پۆسته حكومیه‌كان له نێوان یه‌كێتى و گۆڕان چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانى یه‌كێتین بۆ بڕیارى كۆتایی.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌لى ده‌روێش، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌وه‌ى ئێمه ئاگاداربین ئه‌و پۆستانه‌ى كه له نێوان گۆڕان و یه‌كێتى كراوه به رێكه‌وتن یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، ئێستاش ئه‌و رێكه‌وتنه به‌رده‌وامى هه‌یه.
وتیشى: بڕیاره له كاتى هه‌ر گۆرانكارییه‌ك ئێمه جارێكى دیكه له‌گه‌ڵیان دابنیشینه‌وه و سیاغهى ئه‌و رێكه‌وتنه بكرێته‌وه پیایدا بچینه‌وه، كه ده‌بێت به تێگه‌یشتنى هه‌ردولا ئه‌و گۆرانكاریانه ئه‌نجام بدرێت.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند پێشهاتى نوێ هه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕكردنى پۆسته‌كان له ئێستادا؟ وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: له ئێستادا هیچ شتێكى نوێ نیه، ئه‌وه‌ى له ئێستادا هه‌یه كاتى خۆى ئێمه ئه‌وه‌مان به رێكه‌وتن یه‌كلا كردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ شتێكى كۆتایى و یه‌كلاكه‌ره‌وه بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر نه‌دراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان