
دەنگ نێت
لە کۆی ٣٣٠٠ خوێندکاری زانستی لە گەرمیان کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی کردوە، تەنها ٢٤٦ خوێندکار دەرچون، بەمەش رێژەی دەرچون لە ئەمساڵدا سێ هێندە کەمترە لە پارساڵ.
دارا ئەحمەد، بەرێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هێشتا تەنها رێژەی دەرەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ بۆ بەشی زانستیی جیاکراوەتەوە، هەردو بەشی وێژەیی و پیشەیی تاوەکو ئێستا ئامارەکانیان یەکلانەبونەتەوە.
وتیشی: لە خولی یەکەمدا ٣٣٠٠ خوێندکار لە بەشی زانستی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ کردوە، لەو رێژەیەش تەنها ٢٤٦ خوێندکار دەرچون.
هاوکات سەبارەت بەرێژەی دەرچون لەمساڵدا بەراورد بەپارساڵ، ئەوەی خستەڕو: پارساڵ رێژەی دەرچون ٢٢ ٪ بوە، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە دابەزیوە بۆ ٪٧، بەمەش سێ هیندە کەمی کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان