دەنگ نێت
سەرباری ئەوەی وەزارەتی دارایی رەزامەندی داوە بەخەرجکردنی ٦ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان، بەڵام سەرۆکی زانکۆکە ئاشکرای دەکات هێشتا هیچیان بۆ خەرج نەکراوە.
رۆژی ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی ٦ دەرماڵە بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان کە سێ مانگی پارساڵ و سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەگرێتەوە.
لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەکەوە، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، د. فەرهاد قادر، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ خەرجکردنی دەرماڵەکان ٢ چەکمان ئاڕاستەی بانکی گەرمیان کردوە، بەڵام هیشتا هیچ بڕە پارەیەکمان بۆ خەرج نەکراوە.
رادیۆی دەنگ بۆ زانینی هۆکاری خەرجنەکردنی چەکەکان، پەیوەندی بە بەڕێوبەری بانکی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێ وەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان