دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم رایده‌گه‌یەنێت: هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ماتۆڕسكیلى بێسه‌ره‌تا به‌رده‌وامى هه‌یه و له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش سه‌روى 100 ماتۆڕسکیل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
عه‌قید: سه‌لام عەبدولخالق، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژن ده‌ستى پێكردوه، له سنورى گه‌رمیانیشدا سه‌ره‌تا نزیكه‌ى 20 ماتۆڕسكیل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه گه‌یشتوه‌ته سه‌روى 100 ماتۆڕسکیل.
ده‌شڵێت: ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ده‌ستكارى ساڵانسهکانیان کراوە و دەنگیان بەرزکراوەتەوە، کە ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى بێزارى هاوڵاتیان و دروستبونى ژاوه‌ژاو له نێو شوێنه نیشته‌جێبونه‌كان.
هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: هه‌ڵمه‌ته‌كه تایبه‌ته به ماتۆڕسكیل، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى بێسه‌ره‌تاش كه نایاسایین، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: چاره‌نوسى ئه‌و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلانه له‌لایه‌ن دادگاوه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه چی لێده‌كرێت.
وتیشی: هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت و کاتێکی دیاریکراوی نییە بۆ تەواوبونی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان