
دەنگ نێت
قایمقامیەتی قەزای کەلار دەڵێت ئەو بارە هێلکەیەی لە مانگی رابردو دەستی بەسەردا گیرا و بارهەڵگرەکەی لە بازگەی کەلاری دا، دەرکەوتوە شیاو بوە، بەڵام بەرواری لەسەر نەبوە، بەڕێوبەرایەتی ڤێتەرنەری گەرمیانیش دەڵێت: پێوستیمان بە وردەکاریی زیاترە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە.
کۆتایی مانگی رابردو، لە نێو بازگەی کەلار (بە دیوی سلێمانی) دو بارهەڵگر پێکیاندادا و زیانیش بەر بازگەکە کەوت، کە یەکێک لەو بارهەڵگرانە باری هێلکەی پێبو و ئەو کات کەریم عەلی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوە کرد گومان دەکەن هێلکەی قاچاخ هێنرابێتە سنورەکە و داوای بەدواداچونی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، لەو بارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە لیژنەمان پێکهێناوە بۆ پشکنینی هێلکەکان، دەرکەوتوە کە شیاو بون و تەنها بەرواریان لەسەر نەبوە.
رەتیشیکردەوە هیچیان دەست کەوتبێت لە سەرئەوەی هێلکەکان بەقاچاخ هێنرابن، بەڵکو بەوتەی خۆی، هێلکەکە بەرهەمی کێڵگەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانییە.
لەوەڵامی ئەوەی ئایا دواتر هێلکەکان خراونەتە بازاڕەوە یاخود نا، هەردی سەرکەوت باسی لەوەکرد کە هیچ زانیاریەکییان نیە، بەڵکو بەشێکی زۆری بارەکە لە کاتی روداوەکەدا تەلەف بون.
هاوکات بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتەرنەری گەرمیان، د. عوسمان مستەفا، جەخت لەوە دەکاتەوە پشکنینەکان دروست بون، بەڵام بەوتەی خۆی پێویستیان بە رێکاری دیکە هەیە بۆ ئەوەی دڵنیان بن کە هێلکەکان لە کێڵگەیەکی نێوخۆیی وەرگیراون.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکە دەستگیرکراوە، نەتوانراوە هەندێک زانیاریمان دەستبکەوێت.
لایخۆشیەوە، کەریم عەلی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی وت: پێویستمان بەدڵنیایی زیاترە و دەبێت رون بێت چۆن بارێکی هێلکە هێنراوەتە سنورەکە بەبێ ئەوەی بەرواری لەسەر بێت.
وتیشی: بەدواداچونی زیاتر لەگەڵ قایمقامیەتی کەلار دەکەین بۆ ئەو مەبەستە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان