دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى كه‌لار ده‌ڵێت: به فه‌رمانێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌ر پێوه‌رێكى زیره‌كى ماڵان له كاربكه‌وێت له به‌رامبه‌ر به‌ستنى دا بڕێك پاره وه‌رده‌گیرێت كه له 21 هه‌زاره‌وه بۆ 58 هه‌زار ده‌ستپێده‌كات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر بێبەرامبەر بوە.
خه‌لیل بەرزان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له 27ـی 3ـی ئه‌مساڵه‌وه به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایی كه ده‌رچوه و گشتاندنمان بۆ كراوه، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌و پێوه‌ره‌ى بۆى به‌ستراوە بسوتێت یان له كار بخرێت له‌لایه‌ن خودى هاوڵاتیه‌وه، له برى ئه‌وه‌ى له بازاڕ ئه‌و پێوه‌ره بكڕێته‌وه ئه‌وه به‌پێى پسوڵەی (37أ) پێوه‌رى بۆ ده‌به‌سترێته‌وه به‌ڵام به‌بێ به‌رامبه‌ر نا.
وتیشى: ئێمه 2 جۆر پێوه‌رمان هه‌یه كه له ماڵان‌دا به‌كارده‌هێنرێت، یه‌كێكیان 1 ره‌وگه‌یه واتا سنگڵ فێزە، ئه‌مه‌یان به 80 هه‌زار دیناره و به 21 هه‌زار و 750 دینار ده‌به‌سترێت بۆیان، هاوكات پێوه‌رى 3 رهوگهمان هه‌یه كه سرى فێزە به 240 هه‌زار دیناره و به 58 هه‌زار دینار بۆیان ده‌به‌سترێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و جێگانهى كه یه‌كه‌مجاره پێوه‌ریان بۆ ده‌به‌سترێت به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆیان داده‌نرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان