
دەنگ نێت
نیگەرانی لەبارەی دوبارەبونەوەی حاڵەتەکانی سوتانی دارستانی سەر روباری سیروان لەکەلار زیاتر دەبێت، هەندێک رەخنە لە حکومەت و هەندێکی دیکەش گومان لە دوبارەبونەوەی دەکەن، چالاکوانێکیش داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەکات.
ئەمڕۆ جارێکی تر چەمی روباری سیروان لە کەلار سوتا، ئەمەش چەندەمین جارە کە دارستانی ئەو چەمە لەوەتەی هاوین داهاتوە دەسوتێت. روداوەکەش نیگەرانی هاوڵاتیان بە گشتی و چالاکوانانی بەتایبەتی لێکەوتوەتەوە.
ئەیاد محەمەد- چالاکوان، لەوبارەوە پۆستێکی کردوە و تیایدا دەڵێت: "بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەڵمەتی نەمام چاندن ڕامەگەیەنن و ئەوەی هەیە بیپارێزن".
دەشڵێت: یەکێتی کەدەزگاکانی ئێرەی بەدەستە پێویستە لێکوڵێنەوەی جدی بکات لەسوتانی سروشتی ڕووباری سیروان".
لەلایەکی دیکەوە، سۆران نەریمان- چالاکوانی کەمپینی پاراستنی روباری سیروان، بە رادیۆی دەنگی وت: "کوا پۆلیسی دارستان؟ ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی کەلار بەرپرسن لەم کاولکاریە."
دەشڵێت: "بەرێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان یان ئەبێ بنکەیەک لە سەر سیروان بکەیتەوە یان ئەبێ دەست لەکار بکێشێتەوە".
پێشتریش چالاکوانان داوای کردنەوەی بنکەیەکی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگە کرد لە سەر روباری سیروان، بۆ ئەوەی رێگری بکات لە سوتاندنی دارستانی چەمە، بەڵام هەر ئەوکات وتەبێژی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: لەسەر روبارەکە بنکەمان نیە، تەنها مەفرەزەی گەڕۆک هەیە، ئەبێت لە ئاگرێکی ئاوا ئەو بەش و بنکانە بەپێی نزیکیان بڕۆنە دەم ئاگرێکەوە.
باسی لەوەشکردوە: لەسەر روباری سیروان بنکەیەک دانانرێت بەتەنها چاودێری ئەو سنورە بکات.
لەبەرامبەردا، ئەیاد محەمەد دەڵێت: "ئەم هەموو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیە لەم سنورەدا هەن معقولە نەتوانن بنکەیەکی دارستان لەسەر ڕوبارەکە بۆ پاراستنی دابنێن وچاودێرییەکی وردی سروشتی ڕووبارەکە بکەن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان