دەنگ نێت
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان دەڵێت: پۆندەکانی گەرمیان پێویستیان بە پاککردنەوەیە، بەڵام پارەمان بۆ تەرخان ناکرێت ئەگەرچی بڕەکەی کەمترە لە ملیارێک دینار.
پۆند، هاوشێوەی بەنداوە و کاری گلدانەوەی ئاوە، بەڵام ئەم روبەر و تواناکەی کەم و سنوردارە و زۆرتریش لەسەر رێڕەوی ئاوی باراناو و چەمە وەرزییەکان دروستدەکرێن. لە گەرمیان دا ١٠ پۆندی ئاو هەیە.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: پۆندەکانمان پێویستییان بە پاککردنەوە هەیە، پاککردنەوەشیان ٨٠٠ تاوەکو ٨٥٠ ملیۆن دیناری دەوێت، بەڵام هیج تەرخانکردنێکی بۆ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوەکانیان بۆ پاککردنەوەی پۆندەکان لە وەزارەتی دارایین و تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
پێشتریش بەڕێوبەری ئاودێریی گەرمیان ئاماژەی بەوەدابو زۆربەی پۆندەکانیان لەوکاتەوەی دروستکراون نۆژەن نەکراوەنەتەوە، ئەمەش وایکردوە توانای عەمبارکردنی ئاو تیایاندا کەم بێتەوە بەهۆی کەڵەکەبونی قوڕ و لیتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان