
دەنگ نێت
لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەڵێت: لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ نەخۆشێکمان داخل بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کرد، کەچی لە نزیکەی١٠ـی شەو پزیشکی پسپۆڕ هات بەلایەوە و لەبری چارەسەریش رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کردین، ئیدارەی نەخۆشخانەکەش دەڵێت چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و پزیشکیش سەردانی کردوە.
عەدنان ئەحمەد، لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دوێنێ له كاتژمێر ١ـی نیوه‌رۆ نه‌خۆشێكمان هه‌بو له قه‌زاى كفرى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كرا کە ئۆكسجینى دابه‌زیبو، له نه‌خۆشانه‌ى پزیشكى نیشتەجێ و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى لێبو، به‌ڵام پزیشكى نیشتەجێی دێرین (موقیم ئه‌قده‌م)ـی لێنه‌بو، له كاتێكدا چه‌ند جارێك پەیوەندى پێوه‌كراوه له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و پزیشكى نیشته‌جێوه به ده‌م نهخۆشكهوه نه‌هات.
وتیشى: نه‌خۆشه‌كه‌مان زۆر خراپ بو هه‌رچه‌ند وتمان چى لێبكه‌ین یان ئیحاله‌ى بكه‌ن بۆ شوێنێكى دیكه، سودى نه‌بو.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پرسیمان بۆچى پزیشكى پسپۆڕ لێره نیه و هه‌مو كارمه‌ندان لێره‌ن ته‌نانه‌ت به‌شى نه‌شته‌رگه‌ریش وتیان هه‌روایه و به ته‌له‌فۆن دێنه ئێره، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌مو مانگێك خشته‌ى تایبه‌ت به‌و پزیشكانه ئاراسته‌ى نه‌خۆشخانەکان ده‌كرێت كه رۆژانه پێویسته خهفهربن له‌وێ.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له كاتژمێر 9:30ـی شه‌و پزیشكى پسپۆڕ هاتوه، له كاتێكدا ده‌بو له‌وێ بێت و نه‌خۆش ببینێت، كه هاتیش راسته‌وخۆ نەخۆشەکەی ره‌وانه‌ى سلێمانى كرد به‌و شه‌وه.
ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕاى هه‌مو ئه‌وانه له نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ماسكێكى ئۆكسجینى لێنه‌بوه بۆ مناڵ به‌كار بهێنرێت، هه‌رچى داوا كراوه له ده‌ره‌وه كڕیومانه، گلهیهكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌خه‌مى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌وه نیه، بۆیه داواكارین لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و پزیشكانه ئه‌نجام بدرێت.
لەبەرامبەردا، رزگار لەتیف- جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: نزیکەی کاتژمێر چوار نەخۆشەکە هاتوەتە نەخۆشخانەکەمان، پزیشکی نیشتەجێی بینیوێتی و تەلەفۆنی بۆ پزیشکی نیشتەجێی دێرین (موقیم اقدم) کردوە و ئەویش چارەسەری بۆ نوسیوە و خۆی هاتوەتەسەری و ئەویش پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆڕەوە کردوە و چارەسەری پێ وتون.
وتیشی: نزیکەی کاتژمێر 8 پزیشکی پسپۆڕ سەردانی کردوە و دۆخی مناڵەکە زۆرباش بوە و کە سەرەتا لەکفریەوە هاتوە ئۆکسجینی کەم بوە و نزیکەی 40 بوە، بەڵام لێرە ئۆکسجینی گەیشتبوە نزیکەی 100.
لەبارەی ئەوەی بۆ مناڵەکە ئیحالەکراوە ئەگەر دۆخی باش بوە، وتی: پزیشکی پسپۆڕ وەکو ئیحتیا‌ت وەرگرتنێک ئەو هەنگاوەی ناوە، چونکە سیپاپ لێرە نییە وتویەتی رەوانەی سلێمانی بکرێت.
باسی لەوەشکرد ئەگەر کێشەیەک یان سکاڵایەکیان هەبوە، ئێشکگری کارگێڕی هەیە ئەیانتوانی پێی بڵێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگه‌نادرێت شاره‌وانى كفری زه‌وی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك له‌گه‌رمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمه‌ڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان