دەنگ نێت
پلان هەیە ئه‌و هۆڵه‌ى كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى گه‌رمیان له ساڵى 2013 ده‌ستى به دروستكردنى كردوه له‌لاى "تهقویهكهى" كه‌لار، بدرێت به كۆمپانیا و بكرێت به پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون.
عادل حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشى رۆشنبیرى و هونەری گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بابه‌تێكى له‌وشێوه‌یه هه‌یه ئەو هۆڵە تێکبدرێت و شوێنەکەی بدرێت به یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها قسه‌یه و نه‌بوه به فه‌رمى و نوسراو له ئاستى وه‌زاره‌ت.
وتیشى: "ئه‌و هۆڵه له ساڵى 2013 ده‌ست به دروستكردنى كراوه‌وه و له ساڵى 2015 به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى راگیراوه، ئه‌گه‌رچى رێژه‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه نازانم چه‌نده".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ربگرێت ده‌بێت قه‌ره‌بو بكاته‌وه، به جۆرێك هۆڵێكى هاوشێوه به هه‌مان گوژمه دروست بكاته‌وه یان به‌پێى پێویستى رۆژ چى له كه‌لار پێویسته ئه‌وه دروست بكات.
له باره‌ى گوژمه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌نده، ده‌شڵێت: گوژمه‌ى پرۆژه‌كه نازانم، چونكه له ساڵى 2013 ده‌ست به دروستكردنى كراوه و منیش چه‌ند مانگێكه ده‌ست به‌كاربوم.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان