دەنگ نێت
لەکاتێکدا لە کەلار زەوی دراوە بە زیاتر لە ١٠ کۆمپانیا بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی نیشتەجێبونی بازرگانی، بەڵام زەوی نییە بۆ ئەو پرۆژهیەی كه تایبهته به كرێنشینان و بە نرخی کەمتر دەدرێت بە کەسانی کەمدەست.
بەپێی بەدواداچونەکانی رادیۆی دەنگ، تائێستا سەروی ١٠ پرۆژەی نیشتەجێبونی بازرگانی لە کەلار چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە زۆرترینیان تایبەتن بە چین و توێژەکان، ئەم پرۆژانەش زەوییان بۆ دابینکراوە و هەندێکیان لەناو خودی شار و هەندێکی تریشیان فراوانکردن و بەکارهێنانی زەوی بەردەڵانییە لە دەوروبەری شار.
لەلایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێم پرۆژەیەکی راگەیاند بۆ دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکە بۆ ئەو کەسانەی کرێنشینن و کەمدەستن، کە زیاتر لە هەزار یەکەیان بەر گەرمیان دەکەوێت و زۆرینەشی لە قەزای کەلار دەبێت. بەڵام ئەم پرۆژەیە تائێستا لە کەلار هیچ بەرەوپێشەوەچونێکی تیادا بەدیینەهاتوە، بەوهۆیەی زەوی نییە بۆ ئەوەی تیایدا ئەنجام بدرێت.
پێشتر سەرۆکی شارەوانی کەلار بە رادیۆی دەنگی وتبو: شارەوانی هیچ روبەرە زەویەکی نییە بۆ ئەوەی پرۆژەکەی تیادا ئەنجام بدرێت، بەڵام له پلانى فراوانكردنى شاردا جێگهى ئهو پرۆژهیهی کرێنشینانمان كردوهتهوه.
پلانی فراوانکردنی شاری کەلار، بریتییە لە کوژانەوەی ژمارەیەک زەویی کشتوکاڵی و کردنی بە زەوی نیشتەجێبون کە روبەرەکەش نزیکەی ٨ هەزار دۆنم زەوییە. ئەم پلانە بەوتەی شارەوانی کەلار، ئێستا له وهزارهتى كشتوكاڵه و هێشتا رهزامهندى لەسەر نەدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان